موسڵ: گروپێکی چەکداری سەر بە قاعیدە هەڕەشە لە کوردانی شەبەک دەکات

موسڵ: گروپێکی چەکداری سەر بە قاعیدە هەڕەشە لە کوردانی شەبەک دەکات
لە دوو رۆژی رابردوودا کروپێکی چەکداری لە پارێزگای موسڵ لەرێگای بڵاوکردنەوەی بەیاننامە ھەرشە لەکوردانی شەبەکی پارێزگاکە دەکات ئەگەر ئەو پارێزگایە بەجێنەھێڵن کۆمەڵگوژی لەدژیان ئەنجام دەدەن.

سەعید مەموزینی بەرپرسی راگەیاندنی لقی چواردەی پارتی دیموکراتی کوردستان لەپارێزگای موسڵ بە ماڵپەڕی فەرمی پارتی دیموکراتی کوردستان راگەیاند \"لە دوو رۆژی رابردوودا لەپارێزگای موسڵ رێکخراوی تیرۆستی عێراقی ئیسلامی کە سەر بەرێکخراوی قاعیدەیە چەندین بەیاننامەیە ھەرەشەی لەدژی کوردانی شەبەک بڵاو کردۆتەوە، ئەگەر ئەو پارێزگایە بەجێنەھێلن ھەموویان دەکوژن\"" .

مەموزینی رونیشیکرده‌وە، ئێمە وەکو لایەنی کوردی داوامان لەو هاوڵاتیانە کردووە لەو شوێنانە بێن نیشتەجێ بن کە لەژێر دەسەڵاتی ھێزی پێشمەرگە دایە.

ئاماژەیشی بۆ ئەوە کردکە ھێزە ئەمنیەکانی پارێزگای موسڵ توانای پاراستنی ژیان ھاوڵاتیانیان نییە، بۆیە ناچارن ئاوارەی شوێنەکانی دیکە بن.

جێگەی ئاماژە پێکردنە هەفتەی رابردوو 25 خێزانی کوردی شەبەک بەهۆی هەرەشەی گروپە چەکدارەکانەوە شوێنەکانی لە پارێزگای موسڵ بەجێهێشت و روویان لە هەرێمی کوردستان کرد."
Top