وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا: کردەوە چەکدارییەکانی ئەم دواییەی عێراق لە سوریاوە سەرچاوەیان گرتووە

وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا: کردەوە چەکدارییەکانی ئەم دواییەی عێراق لە سوریاوە سەرچاوەیان گرتووە
وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا ئاشکرای کرد کە زانیاری دەستکەوتووە کە کردەوە چەکدارییەکانی ئەم دواییەی عێراق لە تۆڕە چەکدارەکانی سوریاوە سەرچاوەیان گرتووە.

بریت ماکجۆرک جێگری یاریدەدەری وەزیری دەرەوەی ئەمریکا بۆ کاروباری عێراق و ئێران لە چاوپێکەوتنێکدا لە کەناڵی ئەلعێراقیەی نیمچە فەرمی رایگەیاند\" عێراق و ئەمریکا هاوپەیمانن لە جەنگ دژی تیرۆر و پشتگیریکردن لە هێزە میانڕەوەکانی ناوچەکە\"".

ماکجۆرک پێشبینی ئەوەی کرد کە شەش مانگی داهاتوو یەکلاکەرەوە بن لە مێژووی جەنگی عێراق دژی تیرۆر ، مەترسی وڵاتەکەیشی لە گواستنەوەی چەک لە سوریاوە بۆ عێراق و بەکارهێنانی دژ بە عێراقیەکان نیشاندا.

ئەو بەرپرسەی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا بە پێچەوانەوە بە دووری زانی چەک لە عێراقەوە بۆ سوریا بگوازرێتەوە،ئاماژەیشی بۆ ئەوە کرد کە وڵاتەکەی چاودێری رووداوەکانی عێراق و زیادبوونی هێرشەکان لە مانگی ئاداری رابردووەوە و بەرزبوونەوەی ژمارەی کردەوە خۆکوژییەکان، گوتیشی \"" ئەمریکا تێڕوانینێکی روونی هەیە لەرێگەی تۆڕەکانی لە ناوچەکە لەسەر سەرچاوەی ئەم هێرشانە کە لە سوریاوە سەرچاوەیان گرتووە \"".

هاوکات ماکجۆرک داوای کاری هاوبەشی کردووە بۆ لەناوبردنی ئەو تۆڕانە."
Top