دەوڵەتی یاسا: دوای جەژن پەرلەمان پڕۆژەیاسای نوێی خانەنشینی پەسەندەكات

 دەوڵەتی یاسا: دوای جەژن پەرلەمان پڕۆژەیاسای نوێی خانەنشینی پەسەندەكات
ئەندامێكی پەرلەمانی عێراق لەهاوپەیمانی دەوڵەتی یاسا لەلێدوانێكدا بۆ (تۆڕی میدایی عێراق) رایگەیاند \"بڕیارە پاش جەژنی رەمەزان پرۆژەیاسای نوێی خانەنشینكردن لەعێراق بخرێتە كارنامەی دانیشتنی پەرلەمانی عێراقەوە بە مەبەستی پەسەندكردنی\"".

سەلام مالیكی، ئەندامی پەرلەمانی عێراق لە هاوپەیمانی دەوڵەتی یاسا، گوتیشی \""فراكسیۆنەكانی نێو پەرلەمان گەیشتوونەتە رێككەوتن لەبارەی تێپەڕاندنی ئەو پرۆژە یاسایە كە بەپەسەندكردنی ماف بۆ چینی خانەنشینكراوان دەگەڕێنێتەوە لەعێراق و گوزەرانیان باشتر دەكات\"".
ئاماژەی بەوەشكرد \""پڕۆژە یاسای نوێی خانەنشینكردن تەمەنی یاسایی خانەنشینكردن لەعێراق بۆ ٦٠ ساڵ كەمدەكاتەوە لەبری ٦٣ ساڵ وەك ئێستا كاری پێدەكرێ و چاوەروان دەكرێ ئەو خاڵە ببێتە هۆی دابینكردنی هەلی كاری زیاتر بۆ گەنجان\"".


زیاتر گوتی \"" پڕۆژە یاساكە كەمترین موچەی مانگانەی خانەنشینكراوان بە ٤٠٠ هەزار دینار دیاری دەكات، لەكاتێكدا ژمارەی خانەنشینكراوان لەعێراق دەگاتە زیاتر لە ملیۆنێك و ٧٠٠ هەزار خانەنشینكراو\"".

پێشتر حەیدەر عەبادی، سەرۆكی لیژنەی دارایی لەپەرلەمانی عێراق رایگەیاند \""هیوامان وابوو پڕۆژە یاسای نوێی خانەنشینكردن فەرمانبەرانی حكومەت و پیشەوەرانیش بگرێتەوە، كە فەرمانبەری حكومەت نین، بەڵام ئەو پڕۆژە یاسایە دابەشی دوو یاسا كرا یەكێكیان بۆ فەرمانبەرانی خانەنشینكراو و ئەوی دیكەشیان بۆ پیشەوەران\"".












رووداو"
Top