عێراق له سزای لەسێدارەدان له جیهاندا سێیەمه

عێراق له سزای لەسێدارەدان له جیهاندا سێیەمه
بەپێی راپۆرتی رێکخراوێکی دژی لەسێدارەدان، عێراق له سزای لەسێدارەدان لەسەر ئاستی جیهان سێیەمه. چەند مانگ لەمەوپێشیش بەهۆی بەرزبوونەوەی سزای لەسێدارەدان، حکومەتی عێراق رووبەڕووێ رەخنەی توندی رێکخراوەکانی مافپارێزی و نێودەوڵتی ببۆوه.

بەپێی راپۆرتی ساڵانەی رێکخراوی بەرەنگاربوونەوەی لەسێدارەدانی \"نیسۆنۆ توچی کاینۆ\""ی ئیتالیایی، رێژەی لەسێدارەدان له وڵاتانی جیهان له ساڵی٢٠١٢ به بەراورد لەگەڵ ساڵی پێش خۆی دابەزیوه و له زیاتر له پێنج هەزارەوه گەیشتۆته کەمتر له چوار هەزار.

بەپێی راپۆرتەکه، له ساڵی٢٠١١ سزای له سێدرەدان له ٥٠٠٤کەسەوه بۆته ٣٩٦٧کەس له ساڵی٢٠١٢.

راپۆرتەکه ئاماژه بەوە دەکات که وڵاتی چین به نزیکەی سێ هەزار لەسێدارەدراو پلەی یەکەمه و دوای ئەم وڵاته ئێران به ٥٨٠ له ریزبەندی دووهەم دایه و دوای ئێرانیش عێراق به ١٢٩لەسێدارەدراو سێیەمه. سعودیاش به ٨٤کەس له دوای عێراق دێت.

ئەم ئامارەش لەگەڵ ئاماری رێکخراوی لێبوردنی نێودەوڵەتی یەک دەگرێتەوه.

له ساڵی٢٠١١ له عێراق ٦٨کەس لەسێداره دران له کاتێکدا له ساڵی٢٠١٢ گەیشتۆته ١٢٩کەس، واته نزیکەی دوو هێنده بووه.

بەپێی راپۆرتی ئەم رێکخراوه نێودەوڵتییه، ١٤٠٠کەسیش له بەندیخانەکانی عێراق هەن که سزای سێدارەیان بەسەردا سەپاوه و چاوەڕێی جێ‌بەجێ کردنی سزاکەیانن.

ئەم رێکخراوه دەڵێت، ئەمساڵ ٨وڵاتی دیکەش سزای سێدارەیان هێناوەتەوه نێو سزاکان که بریتین له ژاپۆن، بۆتسوانا، گامبیا، هیند، پاکستان، کوەیت، ئەدۆنوسیا و نەیجیریا."
Top