ئەندامێكی دەوڵەتی یاسا: زیاد كردنی بودجەی ئەنجومەنی نوێنەران دەستووری نییە

ئەندامێكی دەوڵەتی یاسا: زیاد كردنی بودجەی ئەنجومەنی نوێنەران دەستووری نییە
ئەندامێكی ئەنجومەنی نوێنەران ئەوە ئاشكرا دەكات كە لەكۆبوونەوەكەی ئەنجومەنی نوێنەراندا، دەنگ لەسەر زیادکردنی بودجەی ئەنجومەن لە 378 ملیار دینار عێراقی بۆ 528 ملیار دراوە.

لەكۆنگرەیەكی رۆژنامەوانیدا، حەنان فەتلاوی، ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق لە فراكسیۆنی دەوڵەتی یاسا ڕایگەیاند: \"ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق لە كۆبونەوەی ئاسایی خۆیدا دەنگی لەسەر زیاد كردنی بودجەی پەرلەمان بۆ ساڵی داهاتوو دا و ئەوەش دەستوری نیە و زەرەر بە گەلی عێراق بە گشتی دەگات\""

حەنان فەتلاوی، گوتی: هەرچەندە دەوڵەتی یاسا وچەند لیستیكی دیكەی نێو پەرلەمان دەنگیان لەسەر ئەم بڕیارە نەدا و ڕەتیان كردەوە، بەڵام دەنگی لەسەر درا و ڕەزامەندیان لەسەری دا، ئەوەش بە زیاد كردنی بودجەی پەرلەمان لە 378 ملیار دینار عێراقیەوە بۆ 528 ملیار وهەروەها 900 ملیۆن دینار بۆ كەلوپەل دابین كراوە واتا 38% بودجەكە زیادی كردووە کە پێویست نیە، چونكە بودجەی ئەنجومەنی نوێنەران زۆرە پێویستە كەم بكرێتەوە نەك زیاد بكرێت.

هەر لە کۆنگرە رۆژنامەوانییەکەدا ئاماژەی بەوە کرد، ئەو بڕە پارەیەی بۆ كڕینی کەلوپەل دانراوە كە 900 ملیۆنە زۆرە و كەسیش نازانێت بۆ كێ ئەو كەلوپەلە دەكردرێت."
Top