3 حوزهیران / یۆنیۆ (گوڵان میدیا)- حکوومەتی عێراق هۆشداری دەداتە ئیسرائیل لە بەکارهێنانی ئاسمانی عیراق بۆ لێدانی ئێران ، لەو کاتدا عێراق وڵامی ئیسرائیل دەداتەوە ، بۆ یەکەمین جار و بەشێوەیەکی فەرمیی حکوومەتی عێراق لە زاری جێگری سەرۆک وەزیرانی حوسێن شەهرستانی، هۆشداری دەداتە حکوومەتی ئێسرائێل لە بەکارهینانی ئاسمانی عێراق بۆ لێدانی بنکە ئەتۆمییەکانی ئێران و رایدەگەینیت ،ئەگەر ئیسرائێل هێرش بکاتە سەر ئێران لە رێگای ئاسمانی عیراقەوە، ئەوە ئەوکات خۆی بەرپرسیارەتی دەرنجامەکانی ئەو پیشێلکارییە دەگرێتە ئەستۆ،جێگری سەرۆک وەزیرانی عێراق ئەمرۆ دووشەممە لە نووسینگەکەی خۆی لە بەغدا رایگەیاند: ئێمە لە رێگای وڵاتانی دۆستەوە ئەو هۆشداریەمان بە ئیسرائیل داوە ، داوامان لیکردووە هەڵەی وانەکات ، ئەگەر نا دەرنجامی هەڵەکەی دەگرێتە ئەستۆ.