مالیكی فەرماندەی عەمەلیاتەكان دەگۆڕێت
پێشتر نوری مالیكی كە هاوكات فەرماندەی گشتی هێزە چەكدارەكانی عیراقیشە، بڕیاریدا گۆڕانكاریی لە فەرماندەی عەمەلیاتەكانی بەغدا و چەند ناوچەیەكی تری عیراقدا بكات بەراوێژ لەگەڵ ژمارەیەك شارەزای بزاری ئەمنی كە لەدەوری خۆی ئیش دەكەن.
بەپێی زانیارییەكان، مالیكی بەنیازە (فەیق روكن/ ئەحمەد هاشم) فەرماندەی گشتی عەمەلیاتی بەغدا بگۆڕێت، هاوكات ئەو گۆڕانكارییانە بەراوێژ لەگەڵ بەرپرسە باڵا ئەمنییەكانی عیراقدا ئامادە كراون.
