مەحما خەلیل : هیچ بڕوایەكمان بە ئیبراهیم جەعفەری نەماوە

مەحما خەلیل : هیچ بڕوایەكمان بە ئیبراهیم جەعفەری نەماوە
21ی‌ كانوونی‌ دووه‌م/ یه‌نایه‌ر (گوڵان میدیا)- ئەندامێكی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق ڕایگەیاند هیچ بڕوایەكیان بە و هەواڵە نیە كە گوایە ئیبراهیم جەعفەری سەردانی كوردستان بكات، ئەوەش دەخاتەڕوو كە ناوبراو بڕوایی خۆی لە دەست داوە.
دەربارەی هەواڵی هاتنی ئیبراهیم جەعفەری سەرۆكی هاوپەیمانی نیشتیمانی بۆ هەرێمی كوردستان كە بەشێكی زۆری ئاژانسەكانی هەواڵی عێراقی بڵاویان كردۆتەوە، مەحما خەلیل ئەندامی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق بۆ kdp.info ڕایگەیاند تەنها لە نووسینگەی تایبەتی ناوبراو بڵاو كراوەتەوە كە سەردانی كوردستان دەكات گوتی \" من خۆم لەگەڵ جەعفەری قسەم كرد وتی (لە كاتێكی گونجاو دێمە كوردستان)بەڵام هیچ كات باوەڕم بەو قسانە نیە، چونكە ئەمرۆ ناوبراو كار دەكات بۆ بەرژەوەندیەكانی نوی مالیكی و هەنگاوێكی پراكتیكی نیە، بۆ چارەسەری قەیرانەكانی عێراق .
ئەوەشی خستەڕوو كە لەناو كۆڕبەندنی شیعەكان ئاماژەیەك بۆ ئەوە هەیە كە ناوبراو ببێت بە دیلی مالیكی بۆ یە دەیەوێت خۆی لە لیستی عێراقیە و هاوپەیمانی كوردستان نزیك بكاتەوە.
"
Top