ژمارەیەك پەنابەری عێراقی لە ئەڵمانیا مانیانگرتووە

ژمارەیەك پەنابەری عێراقی لە ئەڵمانیا مانیانگرتووە
ژمارەیەك پەنابەری عێراقی شان بە شانی دەیان پەنابەری وڵاتانی ئێرانی و ئەفغانی لە ئەڵمانیا بۆ ناڕەزایەتی به‌رانبه‌ر ئه‌و رەوشەی تێیدا دەژین، مانیانگرتووە.

بەپێی راپۆرتێكی رادیۆی دەنگی ئەڵمانی، بە دەیان پەنابەری عێراق و ئێرانی و ئەفغانی كە هەندێكیان كوردیشن، ماوەی هەفتەیەكە لەسەر یەكێك لە شەقامە سەرەكییەكانی شاری بەرلینی ئەڵمانی دانیشتوون و مانیانگرتووە ئەمەش بۆ ناڕەزایەتی دەربڕین لە رەوشی ژیانیان و دواكەوتنی چارەنووسی كەیسەكانیان.

هەروەها ئەو پەنابەرانە كە بەدرێژایی هەفتەكە لەژێر چادرادا ماونەتەوە، داوایان لە حكومەتی ئەڵمانی كردووە كە پڕۆسەی بەخشینی مافی مانەوەیان لە وڵاتەكە خێراتر بكات و چارەنووسیان یەكلاببێتەوە.

لەدرێژەی راپۆرتەكە هاتووە، چەند رۆژێك پێش ئێستا پۆلیسی شاری بەرلین دووچاری پێكدادان هاتوون، لەگەڵ ئەو پەنابەرانەدا و چەند چادرێكی پەنابەرەكانیان تێكداوە و مۆڵەتی چەند رۆژێكیشیان داونەتێ كە ئەو شەقامە سەرەكەی شارەكە چۆڵ بكەن، ئەگینا دەستگیر دەكرێن.
Top