کوتلەی ئەحرار: کاتەکە لەبارە بۆ سەندنەوەی متمانە لەمالکی
لەلێدوانێکی بۆ پێگەی مەلەفی ئەلیکترۆنی جەواد ئەلحەسناوی ئەندامی کوتلەی ئەحرار لە ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق دەڵێت نوری مالکی ھۆکاری سەرەکی ئەو تەنگەژەیە کە لەپار ساڵەوە و تا ئێستا عێراق پێیدا تێدەپەڕێت .
وتیشی: ھۆکاری سەرەکی ئەم تەنگەژانە دەگەڕێتەوە بۆ دکتاتوریەتی مالکی و حوکمی تاکرەوانە و پێشێل کردنی دەستوور و ھەوڵدانی بۆ پێک ھێنانی حکومەتی زۆرێنە و دوورخستنەوەی ھاوپەیمانی کوردستانی ولیستی عێراقییە لە حکومەت.
حەسناوی ئاماژەشیدا: گرێبەستی کڕینی چەک لەرووسیا بەس بوو بۆ ئەوەی مالکی بانگھێشتی ئەنجوومەنی نوێنەران بکرێت و واژۆش کۆبکرێتەوە بۆ سەندنەوەی متمانە لێی.
