پێشبینیده‌كرێت جه‌ژن لایه‌نه عێراقیه‌كان له‌هه‌رێم كۆببنه‌وه
به‌گوێره‌ی هه‌واڵێكی ماڵپه‌ڕی كوردستان نیوز كه بڵاوكراوه‌ته‌وه، له‌زاری سه‌رچاوه‌یه‌كی ئاگادار له په‌رله‌مانی عێراق وابڕیاره له‌یه‌كێك له‌ڕۆژه‌كانی جه‌ژنی ڕه‌مه‌زانی پیرۆز سه‌ركرده سیاسیه‌كانی عێراق بۆ ڕه‌واندنه‌وه‌ی ئه‌و كێشانه‌ی له نێوانیاندایه كۆببنه‌وه.
له‌لایه‌كی تره‌وه په‌رله‌مانتارێكی ره‌ِوتی سه‌در ڕایگه‌یاند، هه‌ریه‌ك له (ساڵح موتڵه‌گ، ئیبراهیم جه‌حفه‌ری‌و ئه‌حمه‌د چه‌له‌بی) هه‌وڵه‌كانیان خستووه‌ته گه‌ڕ به‌مه‌به‌ستی سازدانی كۆبوونه‌وه‌یه‌كی لایه‌نه سیاسیه‌كان له‌پاش گه‌ڕانه‌وه‌ی (تاڵه‌بانی) له‌وڵاتی (ئه‌ڵمانیا)و پێشبینیش ده‌كرێت كۆبوونه‌وه‌كه له‌هه‌رێمی كوردستان به‌ڕێوه‌بچێت.
له‌لایه‌كی دیكه‌وه موتڵه‌ك له‌هه‌وڵی ئه‌وه‌دایه دیدارێك ڕێك بخات بۆ هه‌ریه‌ك له (نوری مالكیی)و(ئه‌یاد عه‌لاوی).
