عێراق.. بە هۆی زنجیرە تەقینەوەیەكەوە دەیان كوژراو و بریندار هەن

عێراق.. بە هۆی زنجیرە تەقینەوەیەكەوە دەیان كوژراو و بریندار هەن
٧ کوژراو و ٢٠ بریندار بەرەنجامی تەقینەوەیەكە كە ئەم بەیانییە لە بەرانبەر \"باب دەروازە\"" كە یەكێك لە دەروازەكانی مەرقەدی ئیمام مووسا كازمە و دەكەوێتە كازمییەی باكووری بەغدا.
ئەم تەقینەوەیە لە كاتێكدایە كە شیعەكان بە بۆنەی كۆچی دوایی ئیمام مووسا كازمەوە بە ڕێپێوانێك بەرو ئەو مەنزڵگەیە دەچوون.

لە شاری حلـلەیش 2 تەقینەوە بووە و یەكێكیان ئۆتۆمبێلێكی بۆمبڕێژكراو بووە و بە هۆیەوە 22 كوژراون و 38ـیش بریندار بوون.

هەروەها 2 ئۆتۆمبێلی دیكە لە بەلەد كە زۆرینەی شیعەمەزهەبە تەقێندرانەوە و بە هۆیەوە 4 كەس كوژران."
Top