رەوتی سەدر: چاوەڕوانی دانیشتنی نائاساییی پەرلەمانین بۆ دەنگدان لەسەر وەرگرتنەوەی متمانە
زیا ئەسەدی ئەمینداری گشتیی بارستەكە بە ئاژانسی كوردستان بۆ دەنگوباس (ئاكانیوز)ی راگەیاند، رەوتی سەدر 40 ئیمزای ئامادە كرد و هاوبەشانمان گوتیان كە دەتوانن 170 ئیمزا كۆبكەنەوە بۆ وەرگرتنەوەی متمانە لە حكوومەتی عێراق و ئێستە چاوەڕوانی ئەو كارەین.
زیاتر گوتی، ئێمە چاوەڕوانین سەركۆماری عێراق داوای سازكردنی دانیشتنێكی نائاساییی پەرلەمان بكا بەپێی رێككەوتننەكان، بەڵام پێدەچێ پرۆسەكە لەناو لیستی عێراقییەدا دووچاری سەختی هاتبێتەوە، وێڕای هەندێ پاڵەپەستۆ و كێشەی تر.
دوای گەیشتنی ئیمزای پەرلەمانتاران كە داوای وەرگرتنەوەی متمانە لە نووری مالیكی سەرۆك وەزیرانی عێراق دەكەن بۆ جەلال تاڵەبانی سەركۆماری عێراق، لێژنەیەكی سەرۆكایەتیی تایبەت بۆ وەردبوونەوە لە ئیمزاكان پێك هات، ئێستەش چاوەڕوان دەكرێ تاڵەبانی ئیمزاكان رەوانەی پەرلەمان بكا و دانیشتنێكی نائاسایی بۆ ئەو مەبەستە بێتە سازكردن.
