بەرەى دیالۆگى موتڵەگ رەتى دەكاتەوە پاشەكشەى لە وەسفكردنى مالیكى بە \"دیكتاتۆر\"" كردبێ"
بەرەى دیالۆگ لە بەیاننامەیەكدا راى گەیاند بەرەكە \""بەتوندى ئەو هەواڵە رەت دەكاتەوە هەندێ لە میدیاكان باسیان كردووە كە دكتۆر ساڵح موتڵەگ لە هەڵوێستى پێشووى لە وەسفكردنى مالیكى بە تاكڕەوى و دیكتاتۆریەت، پاشەكشەى كردبێ\"".
هەروەها \""لەو رووەوە جەخت دەكا هەڵوێستەكانى بەرەى دیالۆگى عێراقى و سەرۆكەكەى لە روانگەیەكى بابەتییەوە دێن و بەرەنجامى هەڵوێستى كەسیی نین\"".
بەیاننامەكە روونى دەكاتەوە \""كاتێ بەڕێز مالیكى لە ساڵى 2009 هەڵوێستێكى ئەرێنى لە كشانەوەى هێزەكانى ئەمەریكا هەبوو، سڵمان نەكردەوە لەوەى هەڵوێستەكەى بە نیشتمانى وەسف بكەین و پەسنى پیشەوەریبوونى لە بەڕێوەبردنى كۆبوونەوەكانى ئەنجوومەنى وەزیران بكەین، هەر هەمان روانگەش بوو واى لێكردین لە بەڕێوەبردنى فایلى تەناهیدا بە دیكتاتۆر وەسفى بكەین\"".
بەیاننامەكە باسى لەوەیش كردووە عێراق بە تەنگژەیەكى سیاسیدا تێدەپەڕێ و نەخشەرێگەى چارەسەریش پابەندبوونە بە رێكەوتنە سیاسیەكان، لەسەروویانەوە رێكەوتنامەى هەولێر و وریایى دەدا، ئەگەر مالیكى پابەند نەبێ بەو نەخشەرێگەوە ئەوا بارستە سیاسییەكان مافى خۆیانە هەموو رێوشوێنە دەستوورییەكان بگرنەبەر كە بۆ بەدیهێنانى چاكسازیى سیاسی پێویستن، لەناویاندا سەندنەوەى متمانە لە حكوومەتەكەى مالیكى. رۆژنامەى (ئەلشەرق ئەلئەوسەت) گواستیەوە."
