داوا دەكرێ عێراقییە بە یەك لیست بەشداریی هەڵبژاردنەكانی پارێزگەكان بكا لە بەغدا

داوا دەكرێ عێراقییە بە یەك لیست بەشداریی هەڵبژاردنەكانی پارێزگەكان بكا لە بەغدا
لیستی عێراقییە كە ئەیاد عەلاوی سەرۆكایەتی دەكا ئاشكرای كرد، 25 پەرلەمانتاری لیستەكە لە پارێزگەی بەغدا داوایان لە سەركردەكانی عێراقییە كردووە بە یەك لیست بەشداری لە هەڵبژاردنەكانی داهاتووی ئەنجوومەنی پارێزگەكان بكەن بە تایبەتی لە پارێزگەی بەغدا.

زیاد زەرب گۆتیاری بارستەی حەل كە لەناو لیستی عێراقییەدایە بە ئاژانسی كوردستان بۆ دەنگوباس (ئاكانیوز)ی راگەیاند، پێویستە عێراقییە بە یەك لیست بە شداری لە هەڵبژاردنەكانی ئەنجوومەنی پارێزگەكان بكا لە پارێزگەی بەغدا و ئەمەش بڕیاری 25 پەرلەمانتاری لیستەكە.

زیاتر گوتی، پەرلەمانتاری لیستی عێراقییە لە پارێزگەی بەغدا سوورن لەسەر ئەوەی بە یەك لیستی بەشداری لە هەڵبژاردنەكانی ئەنجوومەنی پارێزگەكان بكەن تاوەكو بەهۆی یاسای هەڵبژاردنەكانەوە كە دەنگەكانی لیستی دۆڕاو بە گەورەترین لیست دەدا، دەنگەكانیان بە فیڕۆ نەچێ.

زەرب ئاماژەی دا كە بەگوێرەی دیدی ئەو 25 پەرلەمانتارە، پێكهاتەكانی لیستی عێراقییە دەتوانن بەجیا یان پێكەوە بەشداری لە هەڵبژاردنەكانی ئەنجوومەنەكان بكەن لە پارێزگەكانی تردا.
Top