عێراقییە، بەرنامەی كاری هاوپیەمانیی نیشتیمانی، بە باش وەسف كرد

عێراقییە، بەرنامەی كاری هاوپیەمانیی نیشتیمانی، بە باش وەسف كرد
پەرلەمانتارێكی عێراقییە، بەرنامەی كاری كۆنگرەی نیشتیمانی كە لە لایەن هاوپەیمانیی نیشتیمانییەوە ئامادە كراوە، بە باش وەسف كرد.
پەرلەمانتار لە لیستی عێراقییە، تەلال زوبەعی، لە لێدوانێكی ڕۆژنامەوانیدا جەختی كردەوە كە نەخشەی كارەكە شێوەچارەی هەرسێ دەستەڵاتی یاسادانان و بەڕێوەبردن و دادوەری تێدا دیاری كراوە× هاوكات میكانیزمی چارەكردن و ماوەیەیشی بۆ چارەی كۆی كێشەكان لەخۆ گرتووە.

ئەو نەخشەی كارە هەروەها هەرسێ دەستەڵاتەكەی عێراق بە بەرەنجامەكانی كۆنگرەی نیشتمانییەوە پابەندبوون دەكات، هەریەكە و بەپێی پسپۆڕێتیی خۆی.

تەلال زوبەعی، زیاتر ڕوونی كردەوە كە نەخشەی كارەكە دیاریكردنی ئەنجوومەنی سیاسیی ئاساییشی نیشتیمانیشی لەخۆ گرتووە. هاوكات تێیدا هاتووە كەدەستگا ئەمنییەكان لە بەردەم پەرلەمانی عێراق لێپێچینەوەیان لەگەڵدا بكرێت، كە بەپێی دەستوور ڕێك خراوە.

نەخشەی رێگاكەی هاوپەیمانی نیشتیمانی، هەروەها چارەكردنی كێشەكانی دەستەڵاتی جێبەجێكردن، دروستكردنی ناوەندێك بۆ سوودوەرگرتن لە خانەنشینان، بەجەستەكردنی یاسای هاوسەنگیی نیشتیمانی بە دامەزراندن لە پۆستی بریكاری وەزیر و باتڵیۆز و سەرۆكشاند و دەستگاكانی ئەمنی و بەڕێوەبەر گشتییەكان، تێدا خراوەتە ڕوو.

ئەو نەخشەی ڕێگایە هەروەها سیستەمی ئەنجوومەنی وەزیرانی دیاری كردووە، هاوكات رێچارەی گەندەڵی ئیداری و ماڵی و دەستەوەرنەدانە كاروباری وەزارەتەكانی دیاری كردووە.
Top