تاریق هاشمی: هەڵوێستی بارزانی جوامێرانەیە
تاریق هاشمی، لە بەیاننامیەكیدا كە دانەیەكی دەست ئاژانسی پەیامنێر كەوتووە، لێدوانی سەرۆكی هەرێمی كوردستان، مەسعوود بارزانی، لەبارەی دۆسێكەیەوە بە هەڵوێستی جوامیِرانە وەسف كرد و ڕایشیگەیاندووە كە كێشەكەی بێ چارەیەكی سیاسییانە رێگایەكی دیكەی نییە.
هاشمی هەروەها گوتی \"سەرۆكی هەرێم هەر لە سەرەتاوە لە جیاتی برا كوردەكانمان هەڵوێستی جوامێانەی هەبووە و بە شێوەیەك باسی دۆسێكەی ئەو كردووە، كە سیاسییە و بێ لەو رَێچارەیەیش ڕێگایەكی دیكە شك نابات، ئەمەیش كڕۆكی بابەتەكەیە.\""
ئەو لە بەیەننامەكەیدا هاوكات ڕەتی دەكاتەوە كە خاكی عێراق جێ بهێڵێت و مەگەر بە شێوەیەكی كاتی نەبێت. كاتێكیش پێویست بكات عێراق جێ بهێڵێت ئەوا بە فەرمی و لە كاتی خۆیدا ڕایدەگەیەنێت.
لە بەیننامەكەدا هاتووە كە بە جێهێشتنی عێراق كێشەكەی چارە نابێت، چونكە ئەو تازە یەكێك لە هێماكانی ئەو وڵاتەیە و وەك ملیۆنانی دیكەیش ستەمی لێ كراوە. چارەی ڕاستینەیش بۆ كێشەكەی بە وەستاندنی سیناریۆكانی سیستەمی ئێستای حوكمڕان ناو دەبات و دەڵێت كە پێویستە ڕێگای دروست بۆ بەرپێگرتنی بگرێتە بەر، ڕیز لە مافەكانی مرۆڤ بگرێت و هەژاری بنەبڕ بكات؛ ئەمەیش بە بەرگرتن لە گەندەڵی. هاوكات بە پێویستی دەزانیت كە حكوومەتی عێراق بژێوی هاووڵاتیانی باشتر بكات و كەسی شیاو لە شوێنی شیاو دابنێت و بڕیارە چارەنووسسازییەكانی بە دەست عێراقییەكان خۆیانەوە بێت و بەرەنگاری دەستتێوەردانی دەرەكی ببێتەوە.
هاشمی نموونەیش بە گوتەیەكی بارزانی هێناوەتەوە كە پێنجشەممەی ڕابردوو لە دووەم كۆنفرانسی لاوانی چوار پارچەی كوردستان هێناەیەوە كە دەڵێت \""بەغدا، موڵكی تەنیا كەسێك نییە و بەڵكە هیی هەمووانە. عێراق بە هاوبەشی حوكمڕانەتی دەكریت لە نێوان سوننە و شیعە و كورد بێ پەراوێزخستنی مافی پێكهاتەكانی دیكە.\""
بارزانی هەروەها گوتی كە ڕەوشتی كورد ڕێ نادات هاشمی ڕادەستی بەغدا بكرێتەوە و پێویستە بە ڕێچارەی سیاسی و لە لایەن هەر سێ سەرۆكایەتییەكەی عێراقەوە كۆتایی بە كێشەكەی بهێنرێت. هاوكات گوتی \""موشکلهکه دوو لایهنهیه. لایهنێکی قهزاییه، لایهنێکی سیاسییه. لایهنی قهزایی نابی تهدهخولی تێدا بکرێ، لایهنی سیاسیش، من یشنیارم کردووه و ئیستاش ئهو پێشنیاره دووباره دهکهمهوه که ههرسێ سهرۆکایهتیی سهرۆکی کۆمار، سهرۆکی پهرلهمان، سهرۆکی ئهنجوومهنی وهزیران، سهرۆکی لیستی عێراقییه، دانیشن بڕیارێک بدهن له رووی سیاسی کۆتایی بهم مهسهلهیه بێ.\""
لە چەند مانگی ڕابردوودا وەزارەتی ناوەخۆی عێراق دان پێدانانی چەند پاسەوانێكی تاریق هاشمیی بڵاو كردەوە، تێیدا دانیان بەوەدا ناوە كە هاشمی داوای لێ كردوون چەندان كردەوەی تیرۆریستی و كوشتن و تەقینەوە بەرامبەر بە پارە ئەنجام بدەن. پاش ئەو دانپێدانانەش ئەنجوومەنی باڵای دادگەی عێراق بڕیاری گرتنی هاشمیی بەپێی مادەی 4ی یاسای بەرەنگاربوونەوەی تیرۆر دەركرد.
لە یەكێ لە دانپێدانانەكاندا هاتووە، هاشمی فەرمانی كوشتنی ئەفسەرێكی هاتوچۆی داوە. هاشمیش دوای ئارستەکردنی ئەم تۆمەتابە داوای کرد کە کاتێک ئەو ئامادە دەبێت دادگایی بکرێت کە لە دادگەیەکی هەرێمی کوردستان یان کەرکووک دادگاییکردنەکەی بەڕێوە بچێت، بەڵام عێراق قبووڵی نەکردووە."
