هاشمی: مالكی وەك هەموو دیكتاتۆرەكان، زۆربەی پۆستەباڵاكانی عێراق بەدەست خۆیەتی
تاریق هاشمی جێگری سه‌رۆك كۆماری عیراق هه‌موولایه‌كی له سه‌رهه‌ڵدانه‌وه‌ی ململانێی تایه‌فی ئاگاداركرده‌وه.
تاریق هاشمی له‌گه‌ڵ تۆڕی هه‌واڵی CNN سه‌رباری ئاگاداركردنه‌وه‌ی هه‌موولایه‌ك له سه‌رهه‌ڵدانه‌وه‌ی ململانێی تایه‌فی رایگه‌یاند: كه ئه‌گه‌ر بارودۆخی عیراق به‌ره‌و ململانێی تایبه‌فی بچێته‌وه ئه‌وا پێویست به‌گه‌ڕانه‌وه‌ی هێزه‌كانی ئه‌مریكا ده‌كات بۆ ئه‌وه‌ی ره‌وشه‌كه هێوربكاته‌وه.
له‌درێژه‌ی دیداره‌كه‌یدا هاشمی ئاماژه‌ی به‌وه كرد،كه نوری مالكی سه‌رۆك وه‌زیری عیراق وڵات به‌ره‌و بارودۆخێكی دژوار ده‌بات و له‌هه‌مان كاتیش‌دا سه‌رسوڕمانی خۆی له‌به‌رامبه‌ر لێدوانه‌كانی باراك ئۆباما پیشاندا كه وتبووی عیراق وڵاتێكی ئارام و ئازاد‌و دیموكراسییه.هاوكات هاشمی تۆمه‌تی تێوه‌گلانی له‌كاری تیرۆریستییه‌وه ره‌تكرده‌وه‌و وتیشی به‌و هیوایه‌م مالكی به شێوه‌یه‌كی ئه‌قڵانی هه‌ڵسوكه‌وت بكات به‌ڵام بارودۆخه تێكچووه.سه‌باره‌ت به‌و پرسیاره‌ی كه ئایا نوری مالكی كه‌سێكی دیكتاۆره، هاشمی وتی: ده‌مجكردنی ده‌سه‌ڵاته‌كان چۆن وه‌سف بكه‌م ؟ هاوڵاتیه‌كی عیراقی یان ئه‌مریكی چی ده‌ڵێت ئه‌گه‌ر سه‌رۆك وه‌زیر له‌هه‌مان كاتدا فه‌رمانده‌ی هیَزی چه‌كدارو وه‌زیری به‌رگری و ناوخۆ‌و سه‌رۆكی ئه‌منی نیشتمانی بێت؟.
