تەباییی دەوڵەتی یاسا سەرلەنوێ 3 بژارەكەی بۆ یەكلاكردنەوەی كێشەی موتلەگ دەخاتە روو
لە ماوەی چەند حەوتووی رابردوودا لەگەڵ دەرچوونی فەرمانی گرتنی تاریق هاشمی جێگری سەركۆماری عێراق بەتۆمەتی پاڵپشتیكردن لە گرووپەكانی كوشتن و هەوڵی نووری مالیكیی سەرۆك وەزیران بۆ لەسەر كارلادانی ساڵح موتلەگی جێگری كە ئەو 2 سیاسەتوانە سەر بە لیستی عێراقییەن و لیستەكەیان لەلایەن سوننەكانی عێراقەوە پاڵپشتی دەكرێ، دۆخی سیاسیی عێراق ئاڵۆز بوو و لیستی عێراقییە هەڵپەساردنی پەرلەمانتاران و وەزیرەكانی لە دانیشتنەكانی هەردوو ئەنجوومەنی نوێنەران و وەزیران راگەیاند.
یەكشەمی رابردوو لیستی عێراقییە كۆتای بە بایكۆتكردنی دانیشتنەكانی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق هێنا، بەڵام لە بایكۆتكردنی حكوومەت بەردەوامە.
محەمەد سەهیود تەباییی دەوڵەتی یاسا ئەندامی بەئاژانسی كوردستان بۆ دەنگوباس (ئاكانیوز)ی راگەیاند، تەبایییەكەی 3 بژارەی خستووەتە بەردەم لیستی عێراقییە بۆ یەكلاكردنەوەی كێشەی ساڵح موتلەگ و برێتین لە دەست لەكار كێشانەوەی لە پۆستەكەی یاخۆ گۆڕینی بەكەسێكی تر یان داوای لێبوردنی ناوبراو لە سەرۆك وەزیران، بەمەرجێك مالیكی رەزامەندی لەسەر داوای لێوردنەكەی پێشان بدا.
