عێراقییه ده‌گه‌ڕێته‌وه په‌رله‌مان
لیستی فراكسیۆنی عێراقییه له په‌رله‌مانی عێراق، له به‌یاننامه‌یه‌كدا رایگه‌یاندووه ئاماده‌یه جارێكی دیكه بگه‌ڕێته‌وه په‌رله‌مان و به‌شداری له كۆبوونه‌وه‌كانی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌ران بكات، به‌ڵام له كۆبوونه‌وه‌كانی ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیراندا به‌شداری ناكات.
له به‌یاننامه‌كه‌ی لیستی عێراقییه‌دا سه‌باره‌ت به نه‌گه‌ڕانه‌وه‌یان بۆ كۆبوونه‌وه‌كانی ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیران، ته‌ئكید له‌وه كراوه‌ته‌وه كه سه‌رۆكوه‌زیرانی عێراقی فیدراڵ (نووری مالیكی) به شێوه‌یه‌كی تاكڕه‌وانه بڕیار ده‌دات.
عێراقییه ده‌ڵێت بڕیاری گه‌ڕانه‌وه‌یان بۆ په‌رله‌مان بۆ ئه‌وه‌یه نیشانی بده‌ن ئه‌وان خوازیاری چاره كردنی كێشه‌كانی عێراقن و هه‌نگاوه‌كانیان به‌و ئاراسته‌یه‌دایه.
