هاوپه‌یمانیی کوردستان به‌شداريی کۆبوونه‌وه‌ی ئه‌مڕۆی په‌رله‌مانی نه‌کرد
نوینه‌ری په‌رله‌مانی کوردستان له سه‌ر لیستی کوردستانی (قاسم محه‌ممه‌د ناسراو به دکتۆر رزگار ) به رادیۆ په‌یامنێری گوت: بڕیار بوو کاتژمێر 10ی پێشنیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ کۆبوونه‌وه‌ی په‌رله‌مانی عێراق ده‌ست پێ‌بکات. لیستی کاری ئه‌مڕۆی په‌رله‌مان له‌ناو نوێنه‌راندا بڵاو کرایه‌وه، به‌ڵام که دیتمان ئه‌مڕۆیش پڕۆژه‌ی بودجه ده‌خرێته به‌رباس، به‌شداریمان نه‌کرد.
ئه‌م نوێنه‌ره‌ی په‌رلەمان گوتی: له‌به‌ر ئه‌وه‌ی تێبینییه‌کانی هاوپه‌یمانیی کوردستانی که له دانیشتنی پێشوودا سه‌باره‌ت به بودجه که‌وتبوونه به‌رباس، هیچکامیان له پرۆژه‌که‌دا نهگونجێنراون، نوێنه‌رانی کورد به‌شداریی کۆبوونه‌وه‌ی ئه‌مڕۆیان نه‌کرد.
(دکتور رزگار) هه‌روه‌ها گوتی: ئه‌و هه‌نگاوه‌ی نوێنه‌رانی کورد ته‌نیا وه‌ک زه‌نگێک بۆ ئه‌ندامانی په‌رله‌مان سه‌یری ده‌کرێت و ره‌نگه دوای دانووستانی زیاتر کێشه‌که چاره‌سه‌ر بکرێت و ئێمه‌ش به‌شداری کۆبوونه‌وه‌کان ببینه‌وه.
