30 خولەك كۆبونەوەیان راگت
پەرلەمانی عێراق بەرامبەر تۆببارانەكانی سنور ناڕەزایی دەربڕی

30 خولەك كۆبونەوەیان راگت <br /> پەرلەمانی عێراق بەرامبەر تۆببارانەكانی سنور ناڕەزایی دەربڕی
ئەمڕۆ پێنجشەم ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق وەك دەربڕینی ناڕەزایی بەرامبەر بۆردمانی سنووەكانی هەرێمی كوردستان لەلایەن توركیا و ئێرانەوە بۆ ماوەی 30 خولەك كۆبوونەوەی خۆی راگرت.

\"راگرتنی كۆبوونەوەی ئەنجوومەن لەسەر داوایەكی تەباییی بارستە كوردستانییەكان هات كە ئەمڕۆ لە هۆڵی كۆبوونەوەی پەرلەمان لەلایەن فوئاد مەعسووم سەرۆكی تەبایییەكەوە هاتە خوێندنەوە و تێیدا داوای لە بارستەكانی تری ناو پەرلەمان كرد هەڵوێست دەربڕن دژ بە بۆردمانەیلی سنوور\"" سەعید رەسوڵ خۆشناو ئەمەی بەئاژانسی (ئاكانیوز) راگەیاند.

هەروەها گوتی، لەكاتی خوێندنەوەی بەیاننامەكەدا ئەندامانی تەباییی بارستە كوردستانییەكان و لیستی گۆڕان لە پەرلەمانی عێراق بەپێوە راوەستا بوون.

خۆشناو ئاماژەی دا، دواتر پەرلەمان داواكەی خستە دەنگدانەوە و بەتێكڕای دەنگ بڕیاریان دا وەك هەڵوێستێك دژی بۆردمانەكان بۆ ماوەی 30 خولەك كۆبوونەوەی پەرلەمان بێتە راگرتن.

ئێران لە 16ی تەمووز/یۆلیۆی رابردووەوە بەهێزێكی بەربڵاوەوە بەناوی لێدانی چەكدارانی پژاك بەتۆپ و باوەشێنكە هێرش دەكاتە سەر ناوچە سنوورییەكانی هەرێم، توركیایش لە 17 ئابی رابردووەوە بەبیانوونی بوونی چەكدارانی پەكەكە هێرشی ئاسمانی بۆ سەر ناوچە سنوورییەكان دەست پێ كردووە، جگە لە ئاوارەبوونی سەدان ماڵبات، 12 هاووڵاتی هاتوونەتە كوشتن.

نەسرین ئەنوەر ئەندامی پەرلەمانی عێراق لە هاوپەیمانیی كوردستان بە(ئاكانیوز)ی راگەیاند، لە دانیشتنی ئەمڕۆی پەرلەماندا خوێندنەوە بۆ پرۆژەیاسای \""نەهێشتنی نەخوێندەواری\"" دێتە كردن كە لە 26 مادە پێك هاتووە و تێیدا حكوومەت پابەند دەكات لە ماوەی 10 ساڵدا نەخوێندەواری لە وڵات نەهێڵێ.

هەروەها گوتی، لە عێراق 5 ملیۆن نەخوێندەوار هەیە و وڵات زۆر پێویستی بەو یاسایە دەبێت، بۆیە شیمانە هەیە هەر ئەمڕۆ پرۆژەیاساكە بێتە پەسندمكردن."
Top