شاندی حكومه‌تی عێراق و هه‌رێمی كوردستان ژماره‌یه‌ك له گرتووخانه‌كانی وڵاتی ئه‌مریكا به‌سه‌ر ده‌كه‌نه‌وه
به پێی راگه‌یاندراوێكی وه‌زاره‌تی كاروكاروباری كۆمه‌ڵایه‌تی حكومه‌تی هه‌رێم، كه وێنه‌یه‌كی به ده‌ست سایتی (گوڵان میدیا)گه‌یشتووه، هاتووه\" دواى ئه‌وه‌ى له‌سه‌ر بانگهێشتى ره‌سمى هێزه‌كانى ئه‌مریكا وه‌فدێكى حكومه‌تى عێرِاق و هه‌رێمى كوردستان سه‌ردانى ولایه‌ته یه‌كگرتوه‌كانى ئه‌مریكاى كرد. وه‌فدى عێرِاق به ئاماده‌بونى (پوشۆ ابراهیم دزه‌یى) بریكارى وه‌زیرى دادى عێرِاق و به‌رِێوه‌به‌رى گرتوخانه‌كانى عێرِاق و (احمد نجم ا‌لدین احمد) به‌رِێوه‌به‌رى گشتى چاكسازى كۆمه‌لاَیه‌تى له‌حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان هاوشان له‌گه‌ڵ ژنه‌رِاڵ (Kanwn ) لێپرسراوى دووه‌مى هێزه‌كانى ئه‌مریكا له‌عێرِاق سه‌ردانى چه‌ند گرتوخانه‌یه‌كى چاكسازیان كرد\"".
ئه‌وه‌ش روون كراوه‌ته‌وه\"" كه له‌سه‌ره‌تاشدا سه‌ردانى گرتوخانه‌ى (Kansasman) ى ژنان و پیاوانیان له‌شارى كاساسمان كرد كه كه‌تایبه‌ت بوو به حوكمه قورسه‌كان و له‌لایه‌ن به‌رِێوه‌به‌ران و ستافى گرتوخانه كه پێشوازیان لێكرا. له‌كۆبونه‌وه‌یه‌كدا باس له‌كارو سیاسه‌ت و به‌رنامه‌ى چاكسازیه‌كان كرا بۆ به‌رِێوه‌به‌ردن و سیسته‌مى چاكسازیدا پاشان وه‌فدی میوان باسیان له‌سیته‌م و كاره‌كانى كرتوخانه‌كانى عێرِاق و مامه‌ڵه‌ى كارمه‌ندانى چاكسازیه‌كانى هه‌رێمى كوردستان كرد كه به په‌یرِه‌و بنه‌ماى نێوده‌وڵه‌تى كارده‌كه‌ن له گه‌ل َ رِه‌چاوكردنى بنه‌ماكانى مافى مرۆڤ له‌بنكه‌كانى چاكسازیدا\"".
له به‌شێكی دیكه‌دا هاتووه\""هه‌مان وه‌فدى عێرِاق و هه‌رێمى كوردستان سه‌ردانى كۆنترین گرتوخانه‌یه‌یان كرد كه له‌ساڵى 1870 دروست كراوه دواى به‌سه‌ر كردنه‌وه‌ى یه‌كه یه‌كه‌ى به‌شه‌كانى ئه‌م گرتوخانه‌یه .له‌كۆبوه‌نه‌وه‌یه‌كدا له‌گه‌ڵ لێپرسراوانى سه‌ربازى و به‌رِێوه‌به‌رانى گرتوخانه‌كه باس له‌چونیه‌تى به‌ره‌و پێشچون و هه‌مه‌هه‌نگى نێوان هه‌ردوولا كرا له‌باره‌ى سیسته‌م پره‌نسیپه‌كانى چاكسازیدا\"".
له كۆتایشدا ئاماژه‌به‌وه‌دراوه\""هه‌روه‌ها هه‌مان رِۆژ وه‌فدى عێرِاق به ئاماده‌بونى (پوشۆ ابراهیم دزه‌یى) بریكارى وه‌زیرى دادى عێرِاق و به‌رِێوه‌به‌رى گرتوخانه‌كانى عێرِاق و (احمد نجم ا‌لدین احمد ) به‌رِێوه‌به‌رى گشتى چاكسازى كۆمه‌لاَیه‌تى له‌حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان هاوشان له‌گه‌ڵ ژنه‌رِاڵ (Kanwn ) لێپرسراوى دووه‌مى هێزه‌كانى ئه‌مریكا له‌عێرِاق سه‌ردانى گرتوخانه‌یه‌كى تریان كرد له‌ولایه‌ته یه‌كگرتوه‌كانى ئه‌مریكا كه‌تایبه‌ت بوو به‌حوكمى سووك وێرِاى به‌سه‌ر كردنه‌وه‌ى به‌شه‌كانى گرتوخانه‌كه ته‌ئكید له‌سه‌ر ئاڵوگۆرشى بیرورِا كرا له‌باره‌ى به‌رنامه‌كانى چاكسازى له‌نێوان هه‌ردوو لا بۆ باشتر كردن و زیاتر به‌ره‌و پێشبردنى رِه‌وش و سیسته‌مى چاكسازى له‌عێرٍِاق و هه‌رێمى كوردستان\"" ."
