په‌لاماره‌كه‌ی دوێنێی سه‌ر ئه‌نجوومه‌نی پارێزگای سه‌لاحه‌دین زیاتر له 100 قوربانی لێكه‌وته‌وه
دوێنێ سێشه‌ممه كۆمه‌ڵه چه‌كدارێك په‌لاماری باره‌گای ئه‌نجوومه‌نی پارێزگای سه‌لاحه‌دینیانداو له ئه‌نجامدا ژماره‌یه‌كی زۆری قوربانی لێكه‌وته‌وه. تا ئێستاش ئاماره‌كان باس له‌وه ده‌كه‌ن ژماره‌ی قوربانییه‌كان له سه‌رووی 100 كوژراو و برینداره.
دوێنێ كۆمه‌ڵێك چه‌كداری ده‌مامكدراوی نه‌ناسراو په‌لاماری ئه‌نجوومه‌نی پارێزگای سه‌لاحه‌دینیانداو ئاگریان له باره‌گای ئه‌نجوومه‌نه‌كه به‌رداو به‌هۆیه‌وه خه‌ڵكێكی زۆریش بریندار بوون كه پێنج ئه‌ندامی ئه‌نجوومه‌نیان تێدایه له‌گه‌ڵ ژماره‌یه‌كی زۆری كارمه‌ندان و پۆلیس و ئاسایشی ناو باره‌گاكه.
سه‌رچاوه‌كان رایانگه‌یاند هاوكات له‌گه‌ڵ په‌لاماری ئه‌و چه‌كدارانه بۆ سه‌ر باره‌گای ئه‌نجوومه‌نی پارێزگای سه‌لاحه‌دین ئۆتۆمبێلێكی مینرِێژكراویش ته‌قییه‌وه‌و به‌هۆیه‌وه زه‌ره‌رو زیانی مادی لێكه‌وته‌وه.
سه‌رچاوه‌كان باسیان له‌وه كرد چه‌كداره ده‌مامكدراوه‌كان به جلی پۆلیس په‌لاماره‌كه‌یان ئه‌نجامداوه. له‌لای خۆشییه‌وه به‌رِێوه‌به‌رایه‌تی پۆلیسی ئه‌و شاره رایگه‌یاند تا ئیچستا ژماره‌ی قوربانییه‌كان گه‌یشتۆته 25 كوژراو و 130 بریندار.
