ئۆباما: ئەو هەڵانەی لە عێراق كردمان لە لیبیا دووبارە نابێتەوە
سه‌رۆكی ولاَته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مه‌ریكا ده‌ڵێ ئێمه شانازی به‌وه ده‌كه‌ین توانیمان رێگری له سه‌رۆكی لیبیا موعه‌ممه‌ر قه‌زافی بكه‌ین چیدیكه قه‌سابخانه‌و كوشتارگه له دژی گه‌له‌كه‌ی خۆی ئه‌نجام بدات، له هه‌مان كاتدا دووپاتی ده‌كاته‌وه ئه‌و هه‌لاَنه‌ی له عێراق كردیان له لیبیا دووباره‌ی ناكه‌نه‌وه.
شه‌وی رابردوو له یه‌كه‌مین وتاری خۆیدا له‌وه‌ته‌ی ده‌ستپێكردنی هه‌ڵمه‌ته سه‌ربازییه‌كانی هێزه‌كانی هاوپه‌یمانان بۆ سه‌ر رژێمه‌كه‌ی قه‌زافی، سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكا بارك ئۆباما رایگه‌یاند بۆ ئه‌وان شانازیه به‌شداری ده‌كه‌ن له رێگه‌گرتنی كوشتارگه‌ی قه‌زافی بۆ سه‌ر گه‌له‌كه‌ی خۆیی و په‌لاماره‌كانی هێزه‌كانی هاوپه‌یمانانیشی بۆ سه‌ر پێگه سه‌ربازییه‌كانی قه‌زافی به سه‌ركه‌وتوو و شه‌رعی وه‌سف كرد بۆ رزگاركردنی له دیكتاتۆرێكی دیكه‌ی سه‌رده‌م.
له به‌شێكی دیكه‌ی وتاره‌كه‌یدا ئۆباما دووپاتیكرده‌وه ئه‌و هه‌لاَنه‌ی له ساڵی 2003 له عێراق كردیان له لیبیا دووباره‌ی ناكه‌نه‌وه، گوتیشی ئه‌گه‌رچی ئه‌وان عێراقیان رزگاركرد به‌لاَم ماوه‌ی 8 ساڵی خایاند بۆ ئه‌وه‌ی گه‌لی عێراق رزگار بكه‌ن بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ش خوێنی هه‌زاران عێراقی و ئه‌مه‌ریكی رژاو پاره‌یه‌كی زۆریش خه‌رجكرا كه به 1 ملیار دۆلار ده‌خه‌مڵێندرێ.
جێی باسه ئۆباما له كاتی به‌رِێوه‌چوونی پرِوپاگه‌نده‌ی هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆكایه‌تی ئه‌مه‌ریكا به‌ڵێنیدا ئه‌گه‌ر ده‌ربچێت هیچزه‌كانی له عێراق بكشێنێته‌وه بۆ ئه‌وه‌ی چیدیكه ئه‌مه‌ریكیه‌كان له عێراق خوێنیان نه‌رژێ، بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ش دوای وه‌رگرتنی ده‌سه‌لاَت قۆناخ دوای قۆناخ ده‌ستی به كشانه‌وه‌ی هێزه‌كان كرد برِیاریشه له كۆتایی ئه‌مساڵ به پێی رێككه‌وتنامه‌ی نێوان به‌غداو واشنتۆن ته‌واوی ئه‌و هێزانه له عێراق بكشێنه‌وه.
