چه‌له‌بی به‌هێزترین كاندیدی هاوپه‌یمانی نیشتمانیه بۆ وه‌زیری ناوخۆ ده‌وڵه‌تی یاساش ره‌تی ده‌كاته‌وه
برِیار بوو له ماوه‌ی ئه‌م هه‌فته‌یه‌دا سه‌رۆك وه‌زیران نوری مالیكی كاندیدی پۆسته ئه‌منییه‌كان پێشكه‌ش به ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌ران بكات بۆ ئه‌وه‌ی ده‌نگیان بۆ بدرێت بۆ پرِكردنه‌وه‌ی وه‌زاره‌ته ئه‌منییه‌كانی كابینه نوێیه‌كه‌ی كه تا ئێستا به به‌تاڵی ماونه‌ته‌وه.
له‌مباره‌یه‌وه په‌رله‌مانتاری هاوپه‌یمانی نیشتمانی ئیمان عه‌بدولره‌زاق رایگه‌یاند تا ئێستا به‌هۆی گۆرِینی به‌رده‌وامی ناوی كاندیده‌كان له‌لایه‌ن خودی كوتله‌كان مالیكی نه‌یتوانیوه كاندیده‌كان بۆ ئه‌و پۆستانه یه‌كلای بكاته‌وه.
به پێی رێككه‌وتنی هه‌ولێری نێوان كوتله سیاسییه‌كان له سه‌ر ده‌ستپێشخه‌رییه‌كه‌ی سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان مسعود بارزرانی پۆستی وه‌زاره‌تی ناوخۆ‌و ئاسایشی نیشتمانی ده‌بێته پشكی هاوپه‌یمانی نیشتمانی به‌و پێه‌ی خاوه‌نی زۆرترین كورسی په‌رله‌مانییه‌و وه‌زاره‌تی به‌رگریش ده‌بێته به‌شی كوتله‌ی ئه‌لعێراقییه به‌لاَم تا ئێستا نه‌توانراوه ئه‌و پۆستانه یه‌كلایی ببنه‌وه، له به‌رامبه‌ریشدا كوتله‌ی فراكسیۆنه كوردستانییه‌كان داوای پۆستێكی ئه‌منی ده‌كات له ناویشیاندا پۆستی سه‌رۆكی ده‌زگای هه‌واڵگری نیشتمانی ئه‌م داوایه‌شی هه‌م وه‌كو كوتله‌ی سێیه‌می په‌رله‌مان له رووی رێژه‌ی كورسییه‌كان و هه‌م وه‌كو نه‌ته‌وه‌ی دووه‌می عێراق كه پێویسته به‌شدار بێت له به‌رِێوه‌بردنی به‌شێكی دۆسییه‌ی ئه‌منی عێراق به‌تایبه‌ت كه خاوه‌نی ئه‌زموونێكی سه‌ركه‌وتووه له‌و بواره‌دا.
له‌لای خۆشییه‌وه په‌رله‌مانتاری هاوپه‌یمانی نیشتمانی عه‌بدولحسێن عه‌تبان روونی كرده‌وه هاوپه‌یمانی نیشتمانی پێنج ناوی له به‌رده‌ستدایه بۆ پرِكردنه‌وه‌ی وه‌زاره‌تی ناوخۆ كه ئه‌مانه‌ن( موحسن كه‌عبی، عه‌بود قه‌نبه‌ر، فارووق ئه‌عره‌جی، ئیبراهیم لامی، ئه‌حمه‌د چه‌له‌بی) به‌لاَم تا ئێستا نه‌یتوانیوه به فه‌رمی یه‌كێكیان پێشكه‌شی سه‌رۆك وه‌زیران نوری مالیكی بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌ویش پێكه‌ش به په‌رله‌مانی بكات.
عه‌تبان باسی له‌وه‌شكرد هاوپه‌یمانی نیشتمانی پشتگیری له چه‌له‌بی ده‌كات بۆ وه‌رگرتنی وه‌زاره‌تی ناوخۆ له‌و كاته‌ی ئیئتیلافی ده‌وڵه‌تی یاسای سه‌ر به مالیكی پشتگیری له كه‌سانی دیكه ده‌كات.
سه‌رچاوه: المواطن نیوز
