ئه‌مرِۆ سه‌رۆك وه‌زیرانی توركیا وتارێك له په‌رله‌مانی عێراق پێشكه‌ش ده‌كات
هه‌ولێر _ سامان
سه‌رچاوه‌یه‌ك له په‌رله‌مانی عێراق رایگه‌یاند، له دانیشتنی ئه‌مرِۆ دووشه‌ممه‌دا په‌رله‌مانی عێراق میوانداری سه‌رۆك وه‌زیرانی توركیا ده‌كات.
شوان محه‌مه‌د ته‌ها په‌رله‌مانتاری عێراق له فراكسۆنی هاوپه‌یمانی كوردستانی رایگه‌یاند\" برِیاره ئەمڕۆ دووشه‌ممه ره‌جه‌ب ته‌یب ئۆ‌ردووگان سه‌رۆك وه‌زیرانی توركیا له دانیشتنی ئێواره ئاماده‌ی دانیشتنی په‌رله‌مانی عێراق بێت\"".
روونیشیكرده‌وه\"" وه‌ك برِیاره، سه‌رۆك وه‌زیرانی توركیا وتارێك له باره‌ی پێوه‌ندییه‌كانی نێوان توركیا و عێراق و چه‌ند پرسێكی گرنگی پێوه‌ست به هه‌ردوو وڵات ده‌خاته‌روو\"".
ئاماژه‌یبه‌وه‌شدا\"" ئاماده‌بوونی سه‌رۆك وه‌زیرانی توركیا له دانیشتنی په‌رله‌مانی عێراق و پێشكه‌ش كردنی وتارێك، ئاماژه‌یه‌كی روونه به‌وه‌ی كه پێوه‌ندییه‌كانی نێوان عێراق و توركیا به‌ره‌و پێشه‌وه ده‌چێت\"".
وتیشی\"" به‌ره‌و پێشه‌وه چوونی پێوه‌ندییه‌كانی نێوان توركیا‌و عێراق و توركیا و هه‌رێمی كوردستان له به‌رژه‌وه‌ندی هه‌ر سێ لایه‌ن هه‌یه، به تایبه‌تیش له بواری ئابووری و سیاسیی و كۆمه‌ڵایه‌تی دا\""."
