په‌رله‌مان گرێبه‌سته نه‌وتیه‌كانى عێراقی هه‌ڵوه‌شانده‌وه
ئه‌مرِۆ یه‌ك شه‌ممه په‌رله‌مانى عێراق دانیشتنى ئاسایی خۆى گرێداء، خوێندنه‌وه‌ى بۆ چه‌ند پرِۆژه یاسایه‌ك كرد.
له‌لێدوانێكى تایبه‌تدا بۆ سایتى گوڵان، \"به‌كر حه‌مه سدیق\"" پارله‌مانتارى عێراق له لیستى فراكسۆنه كوردستانیه‌كان رِایگه‌یاند: له‌دانیشتنى ئه‌مرِۆی په‌رله‌مانى عێراقدا خوێندنه‌وه‌ى یه‌كه‌م بۆ هه‌ریه‌ك له پرِۆژه یاساكانى ده‌سته‌ى نه‌زاهه و سندوقی نیشته‌جێ بون كرا.
وتیشی: ته‌وه‌رێكى تر‌ى دانیشتنه‌كه تایبه‌ت بو به هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ى یاساى نه‌وتى پێشوى عێراق و سه‌رجه‌م ئه‌و گرێبه‌سته نه‌وتیانه‌ى حكومه‌تى پێشوى عێراق له‌گه‌ڵ ژماره‌یه‌ك كۆمپانیاى وڵاتى چین ئه‌نجامى داب‌و.
به‌كر حه‌مه سدیق، ئاشكراشی كرد: برِیاره به‌م نزیكانه تاوتوێى یاسای نه‌وتى عێراق بكرێت و چاوه‌رِێ ده‌كرێت وه‌زیرى نه‌وتى عێراق بانگێشتى په‌رله‌مان بكرێت."
