عه‌للاوی: پرۆسه‌ی ئاشته‌وایی نیشتمانی هیچ مانایه‌كی راسته‌قینه‌ی نه‌ماوه
سه‌رۆكی كوتله‌ی ئه‌لعێراقییه ئه‌یاد عه‌للاوی سه‌ر له نوێ دووپاتیكرده‌وه حكومه‌تی ئێستای عێراق حكومه‌تی شه‌راكه‌تی نیشتمانی نییه وه‌كو ئه‌وه‌ی پێستر له رێككه‌وتنی هه‌ولێر كوتله‌كان له سه‌ری رێككه‌وتوون.
له لێدوانێكی رۆژنامه‌وانیدا سه‌رۆكی كوتله‌ی ئه‌لعێراقییه‌ی ئه‌لعێراقییه ئه‌یاد عه‌للاوی جه‌ختی له سه‌ر ئه‌وه كرده‌وه هه‌موو ئه‌و خالاَنه‌ی كوتله‌كان له رێككه‌وتنامه‌ی هه‌ولێر له سه‌ری رێككه‌وتوون پێشێل كران و به‌هۆیه‌وه نه‌توانراوه حكومه‌تێكی شه‌راكه‌تی نیشتمانی راسته‌قینه‌ی له سه‌ر دابمه‌زرێندرێت.
جه‌ختیشی له سه‌ر ئه‌وه كرده‌وه كه برِیاریداوه و پاشگه‌زگه‌ز نابێته‌وه له ده‌ستبه‌ردار بوونی له پۆستی سه‌رۆكی ئه‌نجوومه‌نی بالاَی سیاسته ستراتیژییه‌كان، له گرنگی ئاشته‌وایی نیشتمانیشی كه‌مكرده‌وه كه پێشتر وه‌زاره‌تی ئاشته‌وایی نیشتمانی رایگه‌یاندبوو.
له سه‌رێكی دیكه‌وه دوێنێ شه‌ممه په‌رله‌مانتاری سه‌ر به هاوپه‌یمانی نیشتمانی به‌تول فارووق رایگه‌یاند ئه‌نجوومه‌نی سیاسته ستراتیژییه‌كان پێشنیاری كوتله‌ی ئه‌لعێراقییه بوو بۆیه هه‌ر كاتێك ئه‌و كوتله‌یه كشانه‌وه‌ی خۆی له وه‌رگرتنی پۆسته‌كه راگه‌یاند ئه‌وكات پێكهێنانی ئه‌نجوومه‌نه‌كه شكست دێنێ. به دووریشی خسته‌وه هاوپه‌یمانی نیشتمانی پۆسته‌كه وه‌ربگرێت یاخود به كوتله‌یه‌كی دیكه‌ی بسپێرێ.
سه‌رچاوه: الوسط
