پێشبینی ده‌كرێت سه‌رژمێری دانیشتووان له ئۆكتۆبه‌ری داهاتوو ئه‌نجام بدرێت
وه‌زاره‌تی پلاندانی عێراقی پێشبینی ده‌كات پرۆسه‌ی سه‌رژمێری دانیشتووان له مانگی ئۆكتۆبه‌ری ئه‌مساڵ ئه‌نجام بدرێت دوای ئه‌وه‌ی بۆ چه‌ند جارێك پرۆسه‌كه دواخرا.
له‌مباره‌یه‌وه له لێدوانێكی رۆژنامه‌وانیدا بریكاری وه‌زاره‌تی پلاندانان مه‌هدی عه‌للاق رایگه‌یاند وه‌زاره‌ته‌كه‌یان ته‌واوی ئاماده‌كاریی و رێوشوێنه تایبه‌تیه‌كانی بۆ به‌رِێوه‌چوونی پرۆسه‌ی سه‌رژمێری دانیشتووان گرتۆته به‌ر، بۆ ئه‌و مه‌به‌سته توانیویه‌تی له رێگه‌ی خولی تایبه‌تو جۆراو جۆر زیاتر له 235 هه‌زار كارمه‌ندی چالاك بۆ به‌رِێوه‌بردنی پرۆسه‌كه به‌شێوه‌یه‌كی سه‌ركه‌وتوو ئاماده بكات، هه‌روه‌ها توانیویه‌تی ته‌واوی لایه‌نی ته‌كنیكی پرۆسه‌كه‌ش به‌تایبه‌ت له چاپدانی 15 ملیۆن فۆرِمی سه‌رژمێری به ئه‌نجام بگه‌یه‌نێ.
له به‌شێكی دیكه‌ی لێدوانه‌كه‌یدا عه‌للاق روونی كرده‌وه ئه‌و كێشانه‌ی دێنه به‌رده‌م پرۆسه‌ی سه‌رژمێری كێشه‌ی سیاسین به‌تایبه‌ت له هه‌ردوو پارێزگای كه‌ركوك و موسڵ و پاشانیش دیاله، جه‌ختیشی له سه‌ر ئه‌وه كرده‌وه به هه‌ماهه‌نگی سه‌رۆك وه‌زیران نوری مالیكی توانراوه لێژنه‌ی تایبه‌ت بۆ چاره‌سه‌كردنی ئه‌و كێشانه دابنرێت بۆ ئه‌وه‌ی راپۆرتی شیكاری خۆیان پیشكه‌ش بكه‌ن سه‌باره‌ت به‌و كۆسپ و ته‌گه‌رانه‌ی دێنه به‌رده‌م ئه‌نجامدانی پرۆسه‌كه.
گوتیشی كێشه‌كانی دیاله ته‌واو بوونه به‌لاَم لێژنه پێكهێنراوه‌كان تا ئێستا نه‌یانتوانیوه كێشه‌كانی كه‌ركوك موسڵ یه‌كلایی بكه‌نه‌وه. عه‌للاق مانگی نیسانی به كاتێكی باش زانی بۆ ئه‌نجامدانی پرۆسه‌كه به‌وپێه‌ی بارودۆخه‌كه زیاتر له باره بۆ به‌رِێوه‌چوونی سه‌رژمێری به‌لاَم پێشبینی ئه‌وه‌شی كرد پرۆسه‌كه بۆ مانگی ئۆكتۆبه‌ر دوا بكه‌وێت كه برِیار بوو ساڵی رابردوو له هه‌مان به‌روار ئه‌نجام بدرێت.
جێی باسه پرۆسه‌ی سه‌رژمێری برِیار بوو ئۆكتبه‌ری رابردوو ئه‌نجام بدرێت به‌لاَم به‌هۆی نارِه‌زایی عه‌ره‌بی كه‌ركوك موسڵ بۆ سێ جار له سه‌ر یه‌ك واده‌ی ئه‌نجامدانی ئه‌و پرۆسه‌یه دواخرا تا ئێشتاش به فه‌رمی له‌لایه‌ن حكومه‌ته‌وه دیاری نه‌كراوه.
سه‌رچاوه: الصباح
