رێگری ده‌كرێت له‌ كورد بۆ وه‌رگرتنی پۆستێكی ئه‌منی له‌ حكومه‌تی عێراق

رێگری ده‌كرێت له‌ كورد بۆ وه‌رگرتنی پۆستێكی ئه‌منی له‌ حكومه‌تی عێراق
گولاَن- ع. ا

وه‌زیرێكی كابینه‌ی پێشووی حكومه‌تی عێراق دژی ئه‌وه‌یه‌ كورد به‌شداری دۆسییه‌ی ئه‌منی ولاَت بكات به‌هۆی گرنگی پێنه‌دانی به‌ بارودۆخی ئه‌منی.

له‌ لێدوانێكی رۆژنامه‌وانیدا وه‌زیری پێشووی شاره‌وانی حكومه‌تی عێراق ریاز غه‌ریب رایگه‌یاند هاوپه‌یمانی كوردستانی هێنده‌ی بایه‌خ و گرنگی به‌ پاراستنی دۆسییه‌ی ئه‌منی هه‌رێمی كوردستان ده‌دات به‌ قه‌د ئه‌وه‌ گرنگی به‌ بارودۆخی ئاسایشی عێراق نادات، بۆیه‌ پێویست ناكان كورد پۆستێكی ئه‌منی له‌ كابینه‌ی نوێی حكومه‌ته‌كه‌ی مالیكی پێبدرێت به‌ڵكو له‌ بری هاوپه‌یمانی كوردستانی پێویسته‌ دۆسییه‌ی ئه‌منی زیاتر به‌ هاوپه‌یمانی نیشتمانی بدرێت به‌و پێیه‌ی زۆرینه‌ی په‌رله‌مانی پێكهێناوه‌.
به‌ گوێره‌ی رێككه‌وتنی هه‌ولێری نێوان كوتله‌ سیاسییه‌كان بۆ پێكهێنانی حكومه‌تی نوێی عێراق هه‌ردوو وه‌زاره‌تی ناوخۆو ئاسایشی نیشتمانی ده‌بێته‌ پشكی هاوپه‌یمانی نیشتمانی و وه‌زاره‌تی به‌رگریش پشكی كوتله‌ی ئه‌لعێراقییه‌ ده‌بێت له‌ به‌رامبه‌ریشدا هاوپه‌یمانی كوردستانی داوای وه‌رگرتنی پۆستی سه‌رۆكی ده‌زگای هه‌واڵگری ده‌كات، به‌لاَم تا ئێستا ئه‌و وه‌زاره‌ت و ده‌زگا ئه‌منییانه‌ یه‌كلایی نه‌بوونه‌ته‌وه‌و چاوه‌رِوان ده‌كرێت له‌ هه‌فته‌ی داهاتوو مالیكی ناوی كاندیده‌كان بۆ پرِكردنه‌وه‌ی ئه‌و وه‌زاره‌تانه‌ پێشكه‌ش بكات.


سه‌رچاوه‌: السومریه‌ نیوز
Top