دوای ته‌واو بوونی واده‌ی 100 رۆژی یه‌كه‌م بۆ چاكسازی مالیكی 100 رۆژی دیكه‌ش وه‌كو واده‌ی دووه‌م داده‌نێت
سه‌ركرده‌یه‌كی ئیئتیلافی ده‌وڵه‌تی یاسا ئاماژه به‌وه ده‌كات سه‌رۆك وه‌زیران نیازی وایه ماوه‌ی چاكسازیكردن له حكومه‌ته‌كه‌ی درێژتر بكاته‌وه بۆ ئه‌وه‌ی به فیعلی بتوانێ رووبه‌رِووی گه‌نده‌ڵیه‌كان ببێته‌وه وه‌كو داوایه‌كی شه‌رعی هاولاَتیان.
له لێدوانێكی رۆژنامه‌وانیدا سه‌ركرده له ئیئتیلافی ده‌وڵه‌تی یاسا سه‌عد مه‌تڵه‌بی ئاشكرایكرد سه‌رۆك وه‌زیران نوری مالیكی ده‌یه‌وێت ماوه‌ی 100 رۆژی دیكه له دوای ته‌واوبوونی واده‌ی 100 رۆژی یه‌كه‌م بۆ ئه‌نجام دانی چاكسازی له حكومه‌ته‌كه‌ی درابنێت، جه‌ختی له سه‌ر ئه‌وه‌ش كرده‌وه دانانی ماوه‌ی 100 رۆژی دیكه بۆ ئه‌نجامدانی چاكسازی و بنبرِكردنی گه‌نده‌ڵی له حكومه‌ته‌كه‌ی ده‌رفه‌تێكی یه‌كلا كه‌ره‌وه ده‌بێت بۆ به‌جێهێنانی خواست و داواكاری شه‌قامی عێراقی، روونیشی كرده‌وه ئه‌گه‌ری ئه‌وه هه‌یه له دوای ته‌واو بوونی 100 رۆژی دووه‌م ئه‌گه‌ر وه‌زیره‌كان و به‌رپرسه‌كانی دیكه‌ی حكومه‌ت نه‌یانتوانی له ئاستی جێبه‌جێكردنی خواستی خه‌ڵك و فه‌رمانه‌كانی ده‌وڵه‌ت بن ئه‌و كات مالیكی په‌نا ده‌باته به‌ر دوورخستنه‌وه‌یان له پۆسته‌كه‌یان و دانانی كه‌سانی دیكه‌ی شیاو و لێهاتوو له شوێنیان.
جێی باسه رۆژی 25 ی شوبات كه به رۆژی توورِه‌یی عێراقیه‌كان ناسراوه جه‌ماوه‌ری زۆربه‌ی پارێزگاكانی عێراق رژانه سه‌ر شه‌قام و داوای به‌جێهێنانی داواكارییه‌كانیان له حكومه‌ت كرد له ناویشیاندا ئه‌نجامدانی چاكسازی و بنبرِكردنی گه‌نده‌ڵی و دامه‌زراندنی كۆلێژ‌و په‌یمانگاكان و باشتركردنی به‌شه خۆراكی مانگانه‌و زیادكردنی سووته‌مه‌نی بۆ هاولاَتیان و چه‌ندین داواكاری دیكه.
واع
