عارف ته‌یفوور بۆ گوڵان: تا ئێستا ناوی كاندیدی پۆسته ئه‌منیه‌كان پێشكه‌ش به سه‌رۆكایه‌تی په‌رله‌مانی عێراق نه‌كراوه
سه‌رچاوه‌یه‌ك له په‌رله‌مانی عێراق رایگه‌یاند، تا ئێستا نوری مالیكی ناوی كاندیده‌كانی پۆسته ئه‌منیه‌كان پێشكه‌ش به سه‌رۆكایه‌تی په‌رله‌مانی نه‌كردووه.
عارف ته‌یفوور جێگری دووه‌می سه‌رۆكی په‌رله‌مانی عێراق به سایتی 0گوڵان میدیا)ی راگه‌یاند\" تا ئێستا به شێوه‌یه‌كی فه‌رمی نوری مالیكی سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق ناوی كاندیده‌كانی پۆسته ئه‌منیه‌كان پێشكه‌ش به سه‌رۆكایه‌تی په‌رله‌مانی عێراق نه‌كردووه\"".
روونیشیكرده‌وه\"" پێشبینی ده‌كرێت له ماوه‌ی چه‌ند رۆژی داهاتوودا ناوه‌كان پێشكه‌ش به سه‌رۆكایه‌تی په‌رله‌مان بكات، بۆیه هه‌ر كاتێك په‌رله‌مانی ناوه‌كانی پێشكه‌ش به سه‌رۆكایه‌تی كرد ئێمه سوێندن خواردنی وه‌زیره‌كان
ده‌خه‌ینه نێو كارنامه‌ی په‌رله‌مان به مه‌به‌ستی په‌سه‌ندكردنی له لایه‌ن په‌رله‌مانتارانه‌وه\"".
لای خۆیه‌وه موحسین سه‌عددون په‌رله‌مانتاری هاوپه‌یمانی كوردستانی رایگه‌یاند\"" هێشتنه‌وه‌ی پۆسته ئه‌منیه‌كان ڵی كاریگه‌ریی خراپی له سه‌ر دۆخی ئه‌منی ئه‌و وڵات هه‌یه\"".
وتیشی\"" پێویسته نوری مالیكی له ماوه‌یه‌كی زوودا ناوی كاندیده‌كان پێشكه‌ش بكات بۆ پرِكردنه‌وه‌ی ئه‌و پۆشاییه ئه‌منییانه‌ی له ئاكامی ده‌ستبه‌كارنه‌بوونی وه‌زیره‌كان هاتۆته ئاراوه\""."
