وه‌زاره‌تی دارایی عێراق: زیادكردنی مووچه‌ی فه‌رمانبه‌ران له ئارادانییه
ماوه‌یه‌كه له هه‌ندێك ده‌زگای راگه‌یاندن زیادكردنی مووچه‌ی فه‌رمانبه‌رانی حكومی به‌رده‌وام بلاَو ده‌كرێته‌وه، تا ئێستاش حكومه‌ت به فه‌رمی هیچ نووسراوێكی ئاراسته‌ی لایه‌نی په‌یوه‌نددار نه‌كردووه.
له‌مباره‌یه‌وه سه‌رچاوه‌یه‌كی نزیك له وه‌زاره‌تی دارایی حكومه‌تی عێراق رایگه‌یاند ئه‌وه‌ی تا ئێستا له‌لایه‌ن ده‌زگاكانی راگه‌یاندن بلاَودراوه‌ته‌وه سه‌باره‌ت به زیاد كردنی مووچه‌ی فه‌رمانبه‌ران ته‌نیا قسه به‌ڵكو ئه‌وان هیچ نووسراوێكی فه‌رمیان پێنه‌گه‌یشتووه. روونیشی كرده‌وه له كاتی ئێستادا زیاد كردنی مووچه وه‌كو به‌رنامه‌ی فه‌رمی له ئارادانییه.
له به‌شێكی دیكه‌ی قه‌سه‌كانیدا ئه‌و سه‌رچاوه‌یه باسی له‌وه كرد ئه‌وان وه‌كو وه‌زاره‌تی دارایی له ماوه‌ی رابردوو كۆبوونه‌وه‌یه‌كیان له‌گه‌ڵ ده‌سته‌ی خانه‌نشینی كردووه به مه‌به‌ستی زیاد كردنی مووچه‌ی خانه‌نشینان و مووچه خۆرانی دیكه‌ی ده‌وڵه‌ت، به‌لاَم ئه‌و كۆبوونه‌وه‌یه هیچ ئه‌نجامێكی جیدی لێنه‌كه‌وته‌وه بۆ ئه‌وه‌ی به‌م نزیكانه ده‌ستكاری مووچه‌ی خانه‌نشینان و فه‌رمانبه‌ران بكرێت.
سه‌رچاوه: الصباح
