سه‌ر له نوێ ئه‌نجوومه‌نی سیاسی عه‌ره‌بی داوای ده‌ركردنی هێزی پێشمه‌رگه ده‌كات له كه‌ركوك و ناوچه‌كانی ده‌وروبه‌ری
سه‌ر له نوێ ئه‌نجوومه‌نی سیاسی عه‌ره‌بی بۆ به ئه‌نجام گه‌یاندنی مه‌رامه شۆڤێنییه‌كانی به مه‌به‌ستی تێكدانی بارودۆخی كه‌ركوك و ناوچه‌كانی دیكه‌ی ده‌ورو به‌ری راگه‌یاندراوێكی دیكه ده‌رده‌كات.
له راگه‌یاندراوێكدا كه مێژووی 19 ی ئازاری له سه‌ره ئه‌نجوومه‌نی سیاسی عه‌ره‌بی سه‌ر له نوێ داوا ده‌كات ده‌ست به‌جێ هێزه‌كانی ئاسایش و پێشمه‌رگه له شاری كه‌ركوك و ناوچه‌كانی دیكه‌ی ده‌وروبه‌ری بكشێنه‌وه‌و دۆسییه‌ی ئه‌منی ئه‌و شاره‌و ناوچه‌كانی ده‌ورو به‌ری راده‌ستی فیرقه‌ی 12 ی سوپای عێراقی بكرێت.
له به‌شێكی دیكه‌ی راگه‌یاندراوه‌كه‌دا هاتووه ته‌واوی هه‌ڵكوتانه‌كانی پۆلیسی ده‌وروبه‌ری كه‌ركوك بۆ سه‌ر تیرۆریستان و گرووپه چه‌كداره‌كانی ناوچه‌كه بوه‌ستێنرێت.
هه‌روه‌ها ئه‌نجوومه‌نی سیاسی عه‌ره‌بی داوا ده‌كات ده‌سه‌لاَته‌كانی شاری كه‌ركوك به‌رێژه‌ی 32% به سه‌ر پێكهاته‌كان دابه‌ش بكرێت و ته‌واوی گیراوه عه‌ره‌به‌كانیش كه له وه‌ته‌ی ساڵی 2003 وه ده‌ست به‌سه‌رو بێسه‌رو شوێنن سۆراخیان ئاشكرا بكرێت و ئازاد بكرێن.
جێی باسه له‌وه‌ته‌ی 25 ی شوباته‌وه ئه‌نجوومه‌نی سیاسی عه‌ره‌بی له هه‌وڵدایه ده‌ست به سه‌ر كه‌ركوك دابگرێت و باره‌گای پارته كوردییه‌كان له شاره‌كه ده‌ر بكات و ته‌واوی ده‌سه‌لاَته‌كانی ئه‌و شاره‌و ناوچه‌كانی ئه‌و شاره بگرێته ده‌ست.
