په‌رله‌مانی عێراق دامه‌زراوه‌یه‌كی تایبه‌ت به كه‌یسی هه‌ڵه‌بجه پێكده‌هێنێت
رۆژنامه‌یه‌كی عێراقی ئاماژه به‌وه ده‌كات له ماوه‌ی داهاتوو دادگای بالاَی تاوانه‌كانی عێراق برِیاری ده‌ستگیركردنی زیاتر له 200 كه‌س له‌وانه‌ی ده‌ستیان هه‌بووه له تاوانی كیمیا بارانكردنی هه‌ڵه‌بجه ده‌رده‌كات.
رۆژنامه عێراقییه‌كه بلاَویكرده‌وه له كاتی ئێستادا داگای بالاَی تاوانه‌كانی عێراقی خه‌ریكی ده‌ركردنی برِیارێكه به‌هۆیه‌وه برِیاری ده‌ستگیركردنی 285 كه‌س له‌و كه‌سانه‌ی ده‌ستیان هه‌بووه‌و تێوه‌گلاون له ئه‌نجامدانی تاوانی كیمیا بارانكردنی هه‌ڵه‌بجه له ساڵی 1988 و چه‌ند ناوچه‌یه‌كی دیكه‌ی كوردستان ده‌رده‌كات.
رۆژنامه‌كه قه‌سه‌ی له‌گه‌ڵ په‌رله‌مانتاری كوتله‌ی فراكسییۆنه كوردستانییه‌كان و ئه‌ندامی لێژنه‌ی ئاسایش و به‌رگری په‌رله‌مان شوان محه‌مه‌د ته‌ها كردووه ناوبراو رایگه‌یاندووه دوای ئه‌وه‌ی له هه‌فته‌ی رابردوو په‌رله‌مان به فه‌رمی كیمیا بارانكردنی هه‌ڵه‌بجه‌ی به جینۆساید ناساند له قۆناخی داهاتووش دامه‌زراوه‌یه‌كی تایبه‌ت بۆ به‌دواداچوونی كه‌یس هه‌ڵبجه پێكده‌هێنێت.
رۆژنامه‌ی الصباح
