ئه‌مرِۆ مالیكی پۆستی وه‌زاره‌ته ئه‌منییه‌كان یه‌كلایی ده‌كاته‌وه
په‌رله‌مانتارێكی هاوپه‌یمانی نیشتمانی دووپاتی كرده‌وه له دانیشتنی ئه‌مرِۆ پێنج شه‌ممه‌ی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌ران كه سه‌رۆك وه‌زیران تێیدا ئاماده ده‌بێت پرسی پرِكردنه‌وه‌ی وه‌زارته ئه‌منییه‌كان یه‌كلایی ده‌بێته‌وه.
له لێدوانێكی رۆژنامه‌وانیدا په‌رله‌مانتاری هاوپه‌یمانی نیشتمانی عه‌بدولهادی حه‌سانی رایگه‌یاند ئه‌مرِۆ پێنج شه‌ممه ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌ران دانیشتنی ئاسایی خۆی گرێده‌دات و تێیدا سه‌رۆك وه‌زیران نوری مالیكی به پرِكردنه‌وه‌ی وه‌زاره‌ته ئه‌منییه‌كان كابینه‌ی حكومه‌ته‌كه‌ی ته‌واو ده‌كات كه دوای زیاتر له سێ مانگ هێشتا وه‌زاره‌ته ئه‌منییه‌كان به به‌تاڵی ماونه‌ته‌وه.
حه‌سانی ئاماژه‌ی به‌وه‌دا چه‌ند ناوێك بۆ پرِكردنه‌وه‌ی وه‌زاره‌ته‌كانی ناوخۆ و به‌رگری و ئاسایشی نیشتمانی دیاریكراون، به‌لاَم دواجار سه‌رۆك وه‌زیران یه‌كێك له‌و ناوانه پێشكه‌شی په‌رله‌مان ده‌كات بۆ ئه‌وه‌ی ره‌زامه‌ندی له سه‌ر بدرێت، گوتیشی تا ئێستا بۆ پرِكردنه‌وه‌ی وه‌زاره‌تی ئاسایشی نیشتمانی كه پشكی هاوپه‌یمانی نیشتمانییه شیروان وائیلی به‌هێزترین كاندیده.
له‌لای خۆشییه‌وه په‌رله‌مانتاری توركمان له ناو هاوپه‌یمانی نیشتمانی عه‌باس به‌یاتی جه‌ختی له سه‌ر ئه‌وه كرده‌وه چه‌ند رۆژێك له‌مه‌وبه‌ر هاوپه‌یمانی نیشتمانی كاندیده‌كانی خۆی بۆ پرِكردنه‌وه‌ی هه‌ردوو وه‌زاره‌تی ناوخۆ‌و ئاسایشی نیشتمانی یه‌كلایی كردۆته‌وه‌و له دانیشتنه‌كه‌ی ئه‌مرِۆكه‌ی په‌رله‌مانیشدا مالیكی ناوه‌كانیان پێشكه‌شی په‌رله‌مان ده‌كات.
به گوێره‌ی رێككه‌وتنی هه‌ولێری نێوان كوتله سیاسییه‌كان بۆ پێكهێنانی حكومه‌تی نوێی عێراق له سه‌ر ده‌ستپێشخه‌رییه‌كه‌ی سه‌رۆكی هه‌رێم مسعود بارزانی هه‌ردوو وه‌زاره‌تی ناوخۆ‌و ئاسایشی نیشتمانی بوونه‌ته پشكی هاوپه‌یمانی نیشتمانی و وه‌زاره‌تی به‌رگریش بۆته به‌شی كوتله‌ی ئه‌لعێراقییه، پێشبینی ئه‌وه‌ش ده‌كرێت پۆستی سه‌رۆكی ده‌زگای هه‌واڵگری بدرێته كورد.
سه‌رچاوه: المواطن نیوز
