نوجێفی: كه‌ركوك شارێكی عێراقییه‌و قودسی كوردستان نییه
سه‌رۆكی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق رایده‌گه‌یه‌نێ كه‌ركوك شارێكی عێراقییه‌و هه‌موو عێراقییه‌كان پشكیان تێیدا هه‌یه‌و قودسی كوردستانیش نییه.
دوێنێ چوار شه‌ممه له میانی لێدوانێكی رۆژنامه‌وانیدا سه‌رۆكی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق ئوسامه نوجێفی دووپاتی كرده‌وه شاری كه‌ركوك قودسی كوردستان نیه، به‌ڵكو شارێكه هی هه‌موو عێراقییه‌كانه‌و پشكی هه‌موو گه‌لی عێراقیشی تێدایه‌و له‌لایه‌ن ته‌واوی پێكهاته‌كانی ناو شاره‌كه‌ش كاروباره‌كان به‌رِێوه دچن و پێویستیشه ته‌بایی و برایی پێكهاته‌كانی شاره‌كه رێزی لێبگیردرێ و رێگه نه‌درێت درز له نێوانیان دروست بێت كه دواتر كاردانه‌وه‌ی نه‌رێنی لێده‌كه‌وێته‌وه.
سه‌باره‌ت به‌و هه‌واڵ و ده‌نگۆیانه‌ش كه باس له كۆكردنه‌وه‌ی واژوو ده‌كه‌ن بۆ بانگهێشتكردنی سه‌رۆك كۆماری عێراق جه‌لال تاڵه‌بانی بۆ په‌رله‌مان به‌هۆی ناوبردنی كه‌ركوك به قودسی كوردستان، نوجێفی گوتی تا ئێستا په‌رله‌مان هیچ داواكاریه‌كی له‌و شێوه‌یان به‌ده‌ست نه‌گه‌یشتووه.
له باره‌ی جێگیربوونی هێزی پێشمه‌رگه‌ی كوردستانیش له ناوچه‌كانی ده‌ورو به‌ری كه‌ركوك نوجێفی روونی كرده‌وه له ماوه‌ی 15 رۆژی داهاتوو ته‌واوی ئه‌و هێزه جێگیربووانه له شوێنه‌كانیان ده‌كشێنه‌وه.
جێی باسه رۆژی 7 ی ئه‌م مانگه له میانی به‌رِێوه‌چوونی یادكردنه‌وه‌ی ئازادكردنی شاری سلێمانی سه‌رۆك كۆماری عێراق جه‌لال تاڵه‌بانی ده‌ه‌پاتی له سه‌ر كوردبوونی شاری كه‌ركوك كرده‌وه‌و به قودسی كوردستان ناوی هێنایه‌وه.
