له موسڵ داوای پێكهێنانی فیرقه‌یه‌كی سه‌ربازی تایبه‌ت به رۆڵه‌كانی شاره‌كه ده‌كرێت
ره‌وتی نیشتمانی یه‌كگرتوو له پارێزگای موسڵ داوای پێكهێنانی فیرقه‌یه‌كی سه‌بازی له رۆڵه‌كانی شاره‌كه ده‌كات به مه‌به‌ستی پاراستنی بارودۆخی ئه‌منی شاره‌كه‌یان، داواش له هاولاَتیان و رێكخراوه‌كانی كۆمه‌ڵگه‌ی مه‌ده‌نی و دام و ده‌زگاكان ده‌كات خۆپیساندان و مانگرتن ئه‌نجام بده‌ن.
دوێنێ سێشه‌ممه له راگه‌یاندراوێكدا ره‌وتی نیشتمانی یه‌كگرتوو به سه‌رۆكایه‌تی نوره‌دین حیالی به جیدی داوای پێكهێنانی فیرقه‌یه‌یكی سه‌بازی له رۆڵه‌كانی پارێزگای موسڵ كرد به مه‌به‌ستی پارێزگاری كردنی ره‌وشی ئه‌منی پارێزگاكه‌یان و رێگه‌گرتن و ده‌ركردنی هه‌ر هێزو هه‌وڵێكی پارێزگاكانی ده‌ره‌وه‌ی موسڵ كه هاتوونه‌ته ناوشاره‌كه‌و دۆسییه‌ی ئه‌منی شاره‌كه‌یان گرتۆته ده‌ست.
له راگه‌یاندراوه‌كه‌دا حیالی دووپات له سه‌ر هێزو توانای رۆڵه‌كانی موسڵ ده‌كاته‌وه بۆ پارێزگاری كردنی شاره‌كه‌یان و ده‌ركردنی هه‌ر هێزێك كه له ده‌ره‌وه‌ی موسڵ هاتوونه‌ته ناو شاره‌كه‌و جێگیر بوونه، هه‌روه‌ها به پێویستیشی زانیوه ئه‌و هێزانه‌ی له ده‌ره‌وه‌ی موسڵ هاتوونه‌ته ناو شاره‌كه بكشێندرێنه‌وه.
له به‌شێكی دیكه‌ی راگه‌یاندراوه‌كه‌یدا ئه‌مینداری گشتی ره‌وتی نیشتمانی یه‌كگرتوو داوا له هاولاَتیانی موسڵ و رێكخراوه‌كانی كۆمه‌ڵگه‌ی مه‌ده‌نی و دام و ده‌زگاكان ده‌كات خۆپیشاندان و مانگرتنی گشتی ئه‌نجام بده‌ن بۆ پشتگیری كردنیان له پێكهێنانی ئه‌و فیرقه سه‌ربازییه‌و ده‌ركردنی هێزه هاتووه‌كانی شاره‌كانی دیكه بۆ ناو موسڵ، به پێویستیشی زانی هاولاَتیان و رێكخراوه‌كانی كۆمه‌ڵگه‌ی مه‌ده‌نی ده‌ست به خۆپیشاندان و مانگرتن بكه‌ن له حاڵێكدا ئه‌گه‌ر داواكارییه‌كانیان وه‌لاَم نه‌درایه‌وه، داواشی كردووه په‌له بكرێت له به سزا گه‌یاندنی ئه‌و كه‌سانه‌ی تێوه‌گلاون له په‌لاماردان و هێرش كردنه سه‌ر هاولاَتیان له كاتی خۆپیشاندانه جه‌ماوه‌رییه‌كه‌ی 25 ی مانگی رابردوو له به‌رده‌م ته‌لاری پارێزگای موسڵ كه به‌هۆیه‌وه چه‌ند كوژراو و بریندارێكی لێكه‌وته‌وه.
السومریه نیوز
