په‌رله‌مانتارانی كورد به فه‌رمی له دانیشتنه‌كانی په‌رله‌مانی عێراق به كوردی قسه ده‌كه‌ن
له سه‌ر داوایه‌كی كوتله‌ی فراكسیۆنه كوردستانییه‌كان په‌رله‌مانتارنی كورد بۆیان هه‌یه له دوێنێ دووشه‌ممه له دانیشتنه‌كانی داهاتووی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق به كورد قسه بكه‌ن و داواكارییه‌كانیان ئاراسته‌ی سه‌رۆكی په‌رله‌مان ئوسامه نویجێفی بكه‌ن.
له‌مباره‌یه‌وه دوێنێ دووشه‌ممه په‌رله‌مانتاری كوتله‌ی فراكسیۆنه كوردستانییه‌كان له ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق سامان فه‌وزی رایگه‌یاند له دانیشتنه‌كه‌ی دوێنێی په‌رله‌مان په‌رله‌مانتارانی كورد داوایان كرد له میانی پێشكه‌شكردنی داواكاری و گفتوگۆكاندا به زمانی كوردی كوردی قسه بكه‌ن له به‌رامبه‌ردا سه‌رۆكایه‌تی په‌رله‌مان هیچ رێگری و لارییه‌كی له به‌رامبه‌ر ئه‌و داوایه‌ی په‌رله‌مانتارانی كورد نه‌كرد، رونیشی كرده‌وه هه‌ر له دانیشتنه‌كه‌ی دوێنێدا سه‌رۆكی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌ران ئوسامه نوجێفی برِیاریدا ده‌ست بكرێت به دانانی پێداویستی و ئامێره‌كانی وه‌رگێره‌كان و ئاماده‌كردن و شیاندنی كه‌سانی وه‌رگێرِ بۆ وه‌رگێرِانی قسه‌ی په‌رله‌مانتارانی كورد، گوتیشی ئه‌وان وه‌كو په‌رله‌مانتارانی كورد پێشتر داوایان كرد به هه‌ماهه‌نگی به‌رِێوه‌به‌رایه‌تی راگه‌یاندنی په‌رله‌مان وه‌رگێرِی راسته‌وخۆ بۆ وه‌رگێرِانی كوردی دابین بكرێت.
فه‌وزی ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی به گوێره‌ی ده‌ستووری عێراقی دان به زمانی كوردی دانراوه وه‌كو زمانی دووه‌می فه‌رمی له دانیشتنه‌كانی په‌رله‌مان قسه‌ی پێبكرێت، به‌لاَم له دوێنێ دووشه‌ممه 14/3/ 2011 وه‌كو خۆی برِیاری جێبه‌جێكردنی له سه‌ردرا، روونیشی كرده‌وه پێویسته په‌رله‌مانتران به زمانی كوردی قسه بكه‌ن چونكه ئه‌وانه‌ی ده‌نگیان پێداون ده‌یانه‌وێ به كوردی گوێیان له نوێنه‌ره‌كانیان بێت كه به كوردی له ناو هۆڵی په‌رله‌مان قسه ده‌كه‌ن به‌تایبه‌ت له‌گه‌ڵ نزیك بوونه‌وه‌ی یادی كاره‌ساتی كیمیا بارانكردنی هه‌ڵه‌بجه له 16/3/1988.
سه‌رچاوه:pukmedia
