وه‌زیری كۆچی عێراق: چوارشه‌ممه‌ی داهاتوو یه‌كه‌م وه‌جبه‌ی ماڵباتی عێراقی نیشته‌جێی به هۆی خراپی دۆخی سیاسی وڵاتی لیبیاده‌گه‌رِێنه‌وه وڵات
هه‌ولێر _ سامان
وه‌زیری كۆچ و كۆچبه‌رانی عێراق رای گه‌یاند، رۆژی چوارشه‌ممه‌ی داهاتوو له رێگه‌ی باڵه‌فرگه‌یه‌كه‌وه ژماره‌یه‌ك له ماڵباتی عێراقی نیشته‌جێی وڵاتی لیبیا ده‌گه‌رِێنه‌وه وڵات.
دیندار دۆسكی له لێدوانێكدا به سایتی (گوڵان میدیا)ی راگه‌یاند\" ئه‌مرِۆ دووشه‌مم له گه‌ل وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ء گواستنه‌وه‌ی عێراق رێكه‌وتووین رۆژی چوارشه‌ممه‌ی داهاتوو له رێگه‌ی باڵه‌فرِگه‌یه‌كی عێراقیه‌وه ژماره‌یه‌ك له ماڵباتی عێراقی نیشته‌جێی به هۆی خراپ بوونی دۆخی سیاسیء ته‌ناهیی ئه‌و وڵاته له ترابلسی پایته‌ختی لیبیا ده‌گه‌رِێنه‌وه وڵات\"".
روونیشیكرده‌وه\"" تا ئێسته ژماره‌یه‌كی ووردمان له به‌رده‌ست دانییه له باره‌ی ئه‌و ژماره‌ی ماڵباتانه كه ده‌گه‌رِێنه‌وه، به‌ڵام كه پێویستی به باڵه‌فرِگه بێت بێگومان ژماره‌یه‌كی زۆره\"".
وتیشی\"" ته‌واوی خه‌رجییه‌كانی گه‌رِاندنه‌وه‌ی ماڵباتی عێراقی له سه‌ر ئه‌ستۆی حكومه‌تی عێراق ده‌بێتء هه‌ر ماڵباتێكیش ئاماده‌ی گه‌رِانه‌وه‌ی هه‌بێت كارئاسانییان بۆ ده‌كه‌ین\"".
به پێی زانیارییه نا ره‌سمییه‌كانی رێكخراوه‌كانی پێویست به په‌نابه‌رانء سه‌ر به نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان ئاماره‌كان ئاماژه بۆ ئه‌وه ده‌كه‌ن نزیكه‌ی 4000ماڵباتی عێراقی نیشته‌جێی وڵاتی لوبناننء لایه‌نه پێوه‌نداره‌كانی حكومه‌تی عێراقیش هیچ ئامارێكی ره‌سمییان نییه."
