فراكسیۆنه كوردستانییه‌كان ده‌نگ له سه‌ر كاندیدی ئه‌لعێراقییه بۆ وه‌زاره‌تی به‌رگری نادات
دوێنێ دووشه‌ممه له كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانیدا جێگری سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق ساڵح موتله‌گ دووپاتی كرده‌وه پۆستی وه‌زاره‌تی به‌رگری پشكی كوتله‌ی ئه‌لعێراقییه‌و ده‌بێت سه‌رۆك وه‌زیران نوری مالیكیش په‌له بكات له یه‌كلایی كردنه‌وه‌ی پۆستی وه‌زاره‌ته ئه‌منییه‌كان له ناویشیاندا وه‌زاره‌تی برگری بۆ ئه‌وه‌ی ره‌وشی ئاسایشی عێراق جێگیر بێت و رێگه له هه‌ر هه‌وڵێك بگیردرێت كه نیازییه‌تی ره‌وشه‌كه تێكبچێت.
له‌لای خۆشییه‌وه هه‌ر دوێنێ جێگری دووه‌می سه‌رۆكی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عیراق عارف ته‌یفور رایگه‌یاند كوتله‌ی فراكسیۆنه كوردستانییه‌كان بۆیه ده‌نگی له سه‌ر كاندیدی كوتله‌ی ئه‌لعێراقییه بۆ وه‌زاره‌تی به‌رگری خالید موعجه‌ب جبوری نه‌داوه چونكه ئاشنایه‌تی به كه‌سایه‌تی ناوبراوه‌وه نییه.
هه‌فته‌ی رابردووش سه‌رۆك وه‌زیران نوری مالیكی برِیاریدا له ماوه‌ی ئه‌م هه‌فته‌یه‌دا پرسی وه‌زاره‌ته ئه‌منییه‌كان یه‌كلایی ده‌كاته‌وه بۆ ئه‌وه‌ی كابینه‌ی حكومه‌ته‌كه‌ی ته‌واو بێت.
له سه‌رێكی دیكه‌وه ئه‌ندامی ئیئتیلافی ده‌وڵه‌تی یاسا سه‌لمان موسه‌وی رایگه‌یاند سه‌رۆك وه‌زیران سووره له سه‌ر پێشكه‌ش كردنی چوار كاندید بۆ پرِكردنه‌وه‌ی وه‌زاره‌ت و پۆسته ئه‌منییه‌كان له ماوه‌ی ئه‌م هه‌فته‌یه‌دا، گوتیشی هێشتا رۆژی یه‌كلایی كردنه‌وه‌ی پۆسته ئه‌منیه‌كان دیاری نه‌كراوه دیاریكردنی رۆژه‌كه‌ش به ده‌ست مالیكییه‌وه‌یه.
سه‌باره‌ت به‌و كاندیدانه‌شی كه پۆسته ئه‌منییه‌كان وه‌رده‌گرن موسه‌وی جه‌ختی كرده‌وه مالیكی ده‌یه‌وێت كاندیده‌كان كه‌سانێكی جیدی و خاوه‌ن ئیراده‌و توانایه‌كی به‌هێز بن بۆ ئه‌وه‌ی بتوانن ده‌ستكه‌وته‌كانی 8 ساڵی رابردوو بپارێزن و داهاتووی ئاسایشی عێراقیش كۆنترِڵ بكه‌ن.
سه‌رچاوه: الصباح
