وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده‌ی عێراق له دامه‌زراندنی مامۆستایان كورد بێبه‌ش ده‌كات
جارێكی دیكه‌ش كورد له شاری كه‌ركوك له بواری دامه‌زراندن بێبه‌ش ده‌كرێت و له كۆی ژماره‌یه‌كی زۆری دامه‌زراندنی پله‌ی وه‌زیفی ته‌نیا 12 مامۆستای كورد له‌لایه‌ن وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده‌ی عێراقه‌وه فرمانی دامه‌زراندنیان بۆ دێتێته‌وه.
به گوێره‌ی نووسراوی فه‌رمی ژماره 2336 ی وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده‌ی حكومه‌تی عێراق له كۆی 650 پله‌ی وه‌زیفی بۆ دامه‌زراندنی فه‌رمانبه‌رانی سه‌ر به‌و وه‌زاره‌ته ته‌نیا 12 مامۆستای سه‌ره‌تایی هه‌ڵگرانی برِوانامه‌ی دبلۆم و مامۆستایانی هه‌ڵگرِانی برِوانامه‌ی بكالۆریۆس ناوه‌كانیان گه‌رِاوه‌ته‌وه، له هه‌مانكاتدا ناوی 11 توركمانیش به مه‌به‌ستی دامه‌زراندن ناویان له نووسراوه‌كه هاتووه. كۆی ئه‌و ناوانه‌ی دیكه‌ش كه له نووسراوه‌كه ناویان هاتووه عه‌ره‌بن.
له‌لای خۆشیانه‌وه ئه‌ندامانی ئه‌نجوومه‌نی پارێزگای كه‌ركوك و ده‌رچووانی په‌یمانگاو كۆلێژه‌كانی شاری كه‌ركوك نیگه‌رانی و نارِه‌زایی خۆیان ده‌رده‌برِن له به‌رامبه‌ر ئه‌و هه‌ڵوێسته نا دادپه‌روه‌رانه‌ی وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده‌ی حكومه‌تی عێراق.
به گوێره‌ی ئه‌و زانیاریانه‌ی ده‌ست ماڵپه‌رِی گولاَن میدیا كه‌وتوون زۆربه‌ی ئه‌و كه‌سانه‌ی به مه‌به‌ستی دامه‌زراندن ناوه‌كانیان پێشكه‌ش به وه‌زاره‌تی په‌روه‌ده‌ی حكومه‌تی عێراق كردووه ده‌رچووانی كوردی په‌یمانگه‌و كۆلێژه‌كانی كه‌ركوك بوونه، به‌لاَم به پێچه‌وانه كه‌مترین ناوی گه‌رِاوه كورد و توركمان شاره‌كه بوونه.
