ساعیدی: كاندیدی مالیكی بۆ پۆستی وه‌زاره‌تی ناوخۆ كۆنه بهعسیییه
په‌رله‌مانتاری سه‌ربه‌خۆ له ناو هاوپه‌یمانی نیشتمانی و سه‌رۆكی ده‌سته‌ی نه‌زاهه‌ی عێراقی داوا له وته‌بێژی فه‌رمی سه‌ركرده‌ی هه‌ڵمه‌ته‌كانی به‌غدا ده‌كات ده‌ست له كار بكێشیته‌وه.
دوێنێ شه‌ممه‌له لێدوانێكی رۆژنامه‌وانیدا سه‌رۆكی ده‌سته‌ی نه‌زاهه‌ی عێراقی سه‌باح ساعیدی رایگه‌یاند هه‌ر یه‌ك له‌وته‌بێژی فه‌رمی سه‌ركردایه‌تی هه‌ڵمه‌ته‌كانی به‌غدا لیوا قاسم عه‌تا و عه‌بود قه‌نبه‌ر یاسای لێپرسینه‌وه‌و داده‌په‌روه‌ری ده‌یانگرێته‌وه‌و پێویسته ده‌سته‌ی لێپرسینه‌وه‌و دادپه‌روه‌ری رێوشوێنی تایبه‌تیان به‌رامبه‌ر بگرێته به‌ر چونكه هه‌ردووكیان پێشتر ئه‌ندامانی حزبی به‌عسی هه‌ڵوه‌شاوه بوونه.
ساعیدی جه‌ختی له سه‌ر ئه‌وه كرده‌وه لیوا قاسم عه‌تا یه‌كێك بووه له به‌عسییه هه‌ر خراپه‌كان بۆیه پێویسته به زووترین كات ده‌ست له پۆسته‌كه‌ی هه‌ڵبگرێت یاخود حكومه‌ت له پۆسته‌كه‌ی دووری بخاته‌وه.
هه‌روه‌ها به گوێره‌ی قسه‌كانی ساعدی، عه‌بود قه‌نبه‌ر كه كاندیدی هاوپه‌یمانی نیشتمانییه بۆ پرِكردنهوهی پۆستی وه‌زاره‌تی ناوخۆ یهكێكیدیكه له‌و كه‌سانه‌ی پێشتر به‌عسی بوونه‌و به‌ر یاسای لێپرسینه‌وه‌و دادپه‌روه‌ری ده‌كه‌وێت بۆیه له سه‌ر سه‌رۆك وه‌زیران نوری مالیكی پێویسته ناوی نه‌خاته ناو لیستی كاندیده‌كان بۆ پرِكردنهوهی وه‌زاره‌تی ناوخۆ.
هاوپه‌یمانی نیشتمانی هه‌ر یه‌ك له عه‌دنان ئه‌سه‌دی و ئه‌حمه‌د چه‌له‌بی و عه‌قیل تورێحی و عه‌بود قه‌نبه‌ری بۆ پۆستی وه‌زاره‌تی ناوخۆ كاندید كردووه.
جێی باسه پێشتر په‌رله‌مانتاری هاوپه‌یمانی نیشتمانی ئه‌سما موسه‌وی رایگه‌یاند یه‌كێك له داواكاریه‌كانی جه‌ماوه‌ری خۆپیشانده‌ری به‌غدا دوورخستنه‌وه یاخود ده‌ست له كاركێشانه‌وه‌ی لیوا قاسم عه‌تا بوو هه‌روه‌كو دا‌واشیان كرد كاره‌كانی بخرێته به‌رده‌م لێژنه‌ی ئاسایش و به‌رگری ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق بۆ ئه‌وه‌ی هه‌ڵسه‌نگاندنی بۆ بكرێت، موسه‌وی گوتیشی لێژنه‌كه به هاوكاری دهسهلاَتی جێبه‌جێكردن به دواداچوون له سه‌ر كاره‌كانی عه‌تا ده‌كات له هه‌ردوو لایه‌نی كه‌مته‌رخه‌می و نه‌زیهی.
