سه‌رۆكی لێژنه‌ی یاسایی په‌رله‌مانی عێراق داوای هه‌مواركردنی ده‌ستوور ده‌كات
به‌شێكی ئه‌ندامانی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌ران هه‌مواركردنی چه‌ند برِگه‌یه‌كی ده‌ستووری هه‌میشه‌یی عێراق به پێوست ده‌زانن بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ش داوا ده‌كه‌ن په‌له بكرێت له هه‌مواركردنی ده‌ستوور.
دوێنێ شه‌ممه له لێدوانێكی رۆژنامه‌وانیدا په‌رله‌مانتاری كوتله‌ی فراكسیۆنه كوردستانییه‌كان و سه‌رۆكی لێژنه‌ی یاسایی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌ران موحسین سه‌عدون سه‌ر له نوێ داوای له په‌رله‌مان كرد لێژنه‌ی هه‌مواركردنی ده‌ستوور پێكبهێنێت. ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا ده‌ستوور په‌رله‌مانی عێراقی پابه‌ند كردووه به پێكهێنانی لێژنه‌ی هه‌مواركردنه‌وه‌ی ده‌ستووری به‌شێوه‌یه‌ك ئه‌و لێژنه‌یه له نوێنه‌رانی ته‌واوی كوتله سیاسییه‌كان و به‌شداری پێكردنی ژمایه‌كی پێكهاته‌كان پێكبهێنرێت بۆ ئه‌وه‌ی هه‌نگاو به‌هه‌نگاو ده‌ست بكرێت به كاری هه‌موار كردنه‌وه‌كه.
به پێویستیشی زانی په‌رله‌مان له پێكهێنانی ئه‌و لێژنه‌یه په‌رله بكات به‌تایبه‌ت كه قۆناخی داهاتووی عێراق پێویستی به هه‌مواركردنه‌وه‌ی به‌شێكی برِگه‌كانی ده‌ستووری هه‌یه به‌تایبه‌ت ئه‌و برِگانه‌ی كه پێویسته روونكردنه‌وه‌ی زیاتریان بۆ بكرێت.
له خولی پێشووی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌ران لێژنه‌ی یاسایی ئه‌نجوومه‌ن ده‌ستی كرد به هه‌مواركردنی زیاتر له 70 برِگه‌ی ده‌ستووری به‌لاَم تا ئێستا ئه‌و هه‌مواركردنانه برِیاریان له سه‌ر نه‌دراوه‌و په‌سه‌ند نه‌كراون.
جێی باسه له ساڵی 2006 له راپرسییه‌كدا 80% ی عێراقییه‌كان برِیاریان له سه‌ر ده‌ستووری هه‌میشه‌یی عێراقدا، به‌لاَم ماوه‌ی زیاتر له دوو ساڵه له‌لایه‌ن كوتله‌كانه‌وه بۆچوونی هه‌مواركردنی ده‌ستوور هه‌یه به‌تایبه‌ت كه هه‌ندێك كوتله ده‌یانه‌وێ ده‌ست به سه‌ر ده‌ستوور دابگرن و بۆ به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانی خۆیان و چینێكی تایبه‌ت هه‌مواری بكه‌نه‌وه، له‌لای خۆشییه‌وه لایه‌نی كوردی له ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق جه‌خت له سه‌ر پێویستی هه‌موراكردنی ده‌ستوور ده‌كاته‌وه به‌لاَم بێئه‌وه‌ی ئه‌و برِگه چاره‌نووس سازانه‌ی په‌یوه‌ندیان به پرسی داهاتووی كورد هه‌یه له ناویشیاندا پرسی ماده‌ی 140 ی تایبه‌ت به كه‌ركوك و ناوچه دابرِاوه‌كانی دیكه ده‌ستكاری بكرێن.
سه‌رچاوه: وكاله الاخباریه للانباء
