له‌گه‌ڵ كه‌مكردنه‌وه‌ی مووچه‌ی هه‌ر سێ سه‌رۆكایه‌تییه‌كه، موچه‌ی ته‌واوی فه‌رمانبه‌ران و خانه‌نشینان به‌رزده‌كرێته‌وه
دوێنێ شه‌ممه دوای ئه‌وه‌ی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌ران به كۆی ده‌نگی 288 په‌رله‌مانتار ره‌زامه‌ندی نیشاندا له سه‌ر كه‌مركدنه‌وه‌ی مووچه‌ی هه‌ر سێ سه‌رۆكایه‌تییه‌كه‌ی عێراق و جێگره‌كانیان و مووچه‌ی به‌رِێوه‌به‌ره گشتییه‌كان و ئه‌وانه‌یشی كه مووچه‌كانیان به‌رزه، په‌رله‌مانتارێكی هاوپه‌یمانی نیشتمانی ئاشكرایكرد له‌گه‌ڵ كه‌كردنه‌وه‌ی مووچه‌ی پله بالاَكان مووچه‌ی فه‌رمانبه‌ره پله نزمه‌كان به‌رزده‌كرێته‌وه.
له‌مباره‌یه‌وه له لێدوانێكی رۆژنامه‌وانیدا په‌رله‌مانتاری هاوپه‌یمانی نیشتمانی عه‌لی فه‌یاز رایگه‌یاند له‌مه‌ودوا سیسته‌می نوێی مووچه‌ی هه‌ر سێ سه‌رۆكایه‌تییه‌كه‌و جێگره‌كانیان و به‌رِێوه‌به‌ره گشتییه‌كان و فه‌رمانبه‌ره پله بالاَكان به گوێره‌ی ئه‌و برِگانه‌ی له پرۆژه یاسای په‌سه‌ندكراوی مووچه‌ی نوێی ئه‌و سێ سه‌رۆكایه‌تییه‌و جێگره‌كانیان و پله بالاَكانی دیكه هاتووه، گوتیشی كه‌مكردنه‌وه‌ی مووچه‌ی پله بالاَكان گه‌شبینییه‌ك له‌لای هاولاَتیان دروست ده‌كات و متمانه‌ش ده‌گێرِێته‌وه به‌تایبه‌ت كه جیاوازی مووچه له نێوان فه‌رمانبه‌رانی ئاسایی پله نزمه‌كان و پله بالاَكان ده‌بینن كه دواتر ئه‌و پرۆژه‌یه به‌رژه‌وه‌ندی نیشتمانی لێده‌كه‌وێته‌وه.
له به‌شێكی دیكه‌ی لێدوانه‌كه‌یدا فه‌یاز ئاماژه‌ی به‌وه‌دا له‌گه‌ڵ جێبه‌جێكردنی ئه‌و یاسایه نوێه‌ی سیسته‌می مووچه هاوسه‌نگییه‌ك له نێوان هاولاَتیان و فه‌رمانبه‌رانی عێراقی دروست ده‌بێت و هه‌وڵێكی ئیجابیشه بۆ به‌رزكردنه‌وه‌ی ئاستی بژێوی فه‌رمانبه‌ره پله نزمه‌كان خانه‌نشینه‌كان، پێشبینی ئه‌وه‌شی كرد له مانگی نیسان پێرِه‌وی سیسته‌می نوێی مووچه بكرێت و یاساكه بكه‌وێته واری جێبه‌جێكردن.
به گوێره‌ی یاساكه مووچه‌ی سه‌رۆك كۆمار 12 ملیۆن دینار‌و جێگره‌كانیشی 10 ملیۆن دینار ده‌بێت، له‌و كاته‌ی مووچه‌ی سه‌رۆك وه‌زیران و سه‌رۆكی په‌رله‌مان 11 ملیۆن دینارده‌بێت، هه‌روه‌ها مووچه‌ی وه‌زیره‌كان و په‌رله‌مانتارنیش هه‌ر یه‌كه‌یان 8 ملیۆن دینار ده‌بێت.
جێی باسه له سه‌ره‌تای مانگی ئازار ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیرانی عێراق ره‌زامه‌ندی نیشاندا له سه‌ر پرِۆژه یاسای كه‌مكردنه‌وه‌ی مووچه‌ی هه‌ر سێ سه‌رۆكایه‌تییه‌كه‌و پله بالاَكان و دواتریش پرِۆژه‌كه‌ی ره‌وانه‌ی په‌رله‌مان كرد بۆ ئه‌وه‌ی ره‌زامه‌ندی خۆی له سه‌ر بدات.
سه‌رچاوه: السومریه نیوز
