ئه‌گه‌ری ئه‌وه هه‌یه عه‌ره‌به شۆڤینییه‌كان ده‌ستیان له‌ته‌قینه‌وه‌كه‌ی دوێنی كه‌ركوكدا هه‌بێت
به‌رێوه‌به‌رایه‌تی پۆلیسی كه‌ركوك كۆنگره‌یه‌كی ڕۆژنامه‌وانی بۆ لیوا \"جه‌مال تاهیر\"" فه‌رمانده‌ی هێزه‌كانی پۆلیسی كه‌ركوك سازكرد تیایدا باسی بارودۆخی ئه‌منی شاره‌كه‌ى كرد و تیشكى خسته سه‌ر ته‌قینه‌وه‌كه‌ی دوێنێى گه‌ڕه‌كی ره‌حیماوه كه بووه هۆى بریندار بوونى 21كه‌س له‌ژن ومنداڵ وپیاو به‌ڵام برینى زۆربه‌یان سووك بوو وگه‌ڕانه‌وه ماڵه‌وه ته‌نها سێ یانیان نه‌بێت.
وتیشی : مه‌به‌ست له‌م كرده‌وه‌یه ته‌نها تێكدانى بارودۆخی شاره‌كه وچاندنى ترس ودڵه‌راوكێ بووه له دڵى هاووڵاتیان. هه‌ر له‌مباره‌یه‌وه لیوا جه‌مال ئاماژه‌یدا: ئه‌گه‌رى ئه‌وه هه‌یه ئه‌م ته‌قینه‌وه‌ى دوێنى به‌هاوكارى له‌نێوان عه‌ره‌به شۆڤینیه‌كان و تیرۆرستان بووبێت و لێكۆلینه‌وه‌كانى پۆلیس بۆ دۆزینه‌وه‌ى ئه‌نجام ده‌رانى ئه‌م كرده‌وه‌یه به‌رده‌وامه.
هه‌روه‌ها داواى له‌هاوڵاتیان كرد له‌كاتى روودانى هه‌رته‌قینه‌وه‌یه‌ك له‌م شوێنه نزیك نه‌كه‌ونه‌وه چونكه دوێنى دواى ته‌قینه‌وه‌كه بۆمبێكى چێندراو له نزیك شوێنى رووداوه‌كه پووچه‌ل كرایه‌وه ئه‌گه‌ر بته‌قیبوایه‌وه ده‌بووه هۆی كوژرانى ده‌یان هاووڵاتی.
ماوه‌یه‌كه به‌هۆى هه‌ڕه‌شه‌ى كه‌سانى تێكده‌ر بارودۆخێكى نائاسایی له شارى كه‌ركوك دروست بووه كه ئامانجیان شله‌ژاندنى بارودۆخه‌كه‌و و ترساندنى هاووڵاتیانه."
