حه‌وت سه‌ربازى عێراقی له نزیك موسل كوژران
به‌پێی هه‌مان سه‌رچاوه كه نه‌یویست ناوى خۆى ئاشكرا بكات وتى : چه‌ند چه‌كدارێكى نه‌ناسراو له بۆسه‌یه‌كدا كه بۆ سه‌ربازانى عێراقیان دانابوو له‌پێش نیوه‌رۆى ئه‌مرۆ له‌كاتى گه‌رانه‌وه‌ى سه‌ربازه‌كان بۆ به‌سه‌ر بردنی پشووى ئاسایی خۆیان له‌ئه‌نجامدا حه‌وت سه‌رباز كوژران. له‌درێژه‌ى لیدَوانه‌كه‌ى ڕاگه‌یاند : ئه‌م هێرشه له باكورى رۆژئاواى موسل نزیك بادوش ڕویداوه وسه‌ربازه‌كان خه‌ڵكى باشورى عێراقن . جێگای باسه له‌م ناوچه‌یه‌دا چه‌ند گرۆپێكى تیرۆرستی توندڕه‌و ئه‌م جۆره كارانه ئه‌نجام ده‌ده‌ن , ئه‌م ناوچه‌یه‌ش ڕووبه‌رێكى فراوان ده‌گرێته‌وه تا ده‌گاته سنوره‌كانى سوریا.
