ئه‌ندامێکی فراکسیۆنه کوردستانییه‌کان: به‌یاننامه‌که‌ی گۆڕان بووه مایه‌ی دڵخۆشیی عه‌ره‌به شۆڤینییه‌کان
شوان محه‌مه‌د له‌مباره‌یه‌وه به ئاژانسی په‌یامنێر و رادیۆ زاگرۆسی راگه‌یاند: براده‌رانی گۆڕان به هه‌موو شێوه‌یه‌ک له هه‌وڵی ئه‌وه‌دان پێگه‌ی حکومه‌تی هه‌رێم و بارودۆخی هه‌رێمی کوردستان به شێوه‌یه‌کی چه‌واشه نیشانی خه‌ڵک بده‌ن.
شوان محه‌مه‌د ته‌ها گوتی: ئه‌مڕۆ گۆڕان له به‌یاننامه‌که‌ی خۆیاندا که له ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران خوێندیانه‌وه، رێک وه‌ک عه‌ره‌به شۆڤێنییه‌کان باسیان له پێشمه‌رگه کرد که پێشمه‌رگه هێزێ پاراستنی هه‌رێمه و نابێت ته‌داخولی هه‌ندێک شت بکات، هه‌رچه‌نده ناوی که‌رکوکیان نه‌هێنا، به‌ڵام عه‌ره‌به شۆڤێنییه‌کانی ناو ئه‌نجومه‌ن زۆر به‌م به‌یاننامه‌یه دڵخۆش بوون.
ئه‌و ئه‌ندامه‌ی لیستی فراکسیۆنه کوردستانییه‌کان ئاشکراشی کرد: وا پێده‌چێت که هه‌ندێک هاوپه‌یمانیان له‌ناو ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران په‌یدا کردووه و هاوپه‌یمانه‌کانیشیان له‌و که‌سانه پێک دێن که به‌رده‌وام دژی ماده‌ی140 و خواسته‌کانی خه‌ڵکی کوردستانن.
سه‌باره‌ت به هه‌ڵوێستی فراکسیۆنی کوردستانی، شوان محه‌مه‌د گوتی: هه‌ڵوێستی فراکسیۆنی کوردستانی روون و ئاشکرایه و رامانگه‌یاند که له هه‌رێم ئه‌من و ئاسایش به‌رقراره و ئه‌گه‌ر خه‌ڵک داخوازییه‌کیان هه‌یه، وه‌ک سه‌رۆکی هه‌رێم گوتی ئه‌گه‌ر خۆنیشانده‌ران داخوازییان هه‌یه به شێوه‌یه‌کی شه‌رعی قه‌بووڵمانه، به‌ڵام ئه‌گه‌ر هه‌ندێک لایه‌ن له هه‌وڵی ئه‌وه‌دابن داخوازییه‌کانی خه‌ڵک به‌ره‌و ئاقارێکی دیکه به‌رن، داخوازییه‌کانی خه‌ڵک به ناشه‌رعی بکه‌ن، ئه‌وا جێ‌به‌جێ کردنی ئه‌جیندای وڵاتانی کردووه."
