پێشبینی ده‌كرێت له‌م هه‌فته‌یه‌دا مالیكی ره‌زامه‌ندی نیشان بدات له سه‌ر كاندیدی ئه‌لعێراقییه بۆ وه‌زاره‌تی به‌رگری
ئه‌مرِۆ شه‌ممه ئه‌ندامێكی كوتله‌ی ئه‌لعێراقییه رایگه‌یاند ئه‌وان وه‌كو كوتله‌ی ئه‌لعێراقییه چاوه‌رِوانن له ماوه‌ی ئه‌م هه‌فته‌یه‌دا سه‌رۆك وه‌زیران وه‌لاَمیان بداته‌وه سه‌باره‌ت به كاندیدی كوتله‌كه بۆ پرِكردنه‌وه‌ی پۆستی وه‌زاره‌تی به‌رگری.
به گوێره‌ی رێككه‌وتنی هه‌ولێری نێوان كوتله سیاسییه‌كان پۆستی وه‌زاره‌تی به‌رگری بۆته پشكی كوتله‌ی ئه‌لعێراقییه به‌لاَم تا ئێستا سه‌ره‌رِای ئه‌وه‌ی زیاتر له پێنج كاندیدی خۆی بۆ پرِكردنه‌وه‌ی ئه‌و پۆسته پێشكه‌شكردووه سه‌رۆك وه‌زیران ره‌زامه‌ندی له سه‌ر هیچ یه‌كێك له‌و كاندیدانه نیشان نه‌داوه.
له لێدوانێكی رۆژنامه‌وانیدا حامید موتڵه‌گ كه یه‌كێكه له سه‌ركرده‌كانی كوتله‌ی ئه‌لعێراقییه دووپاتی كرده‌وه ئه‌وان چاوه‌رِوانن له ماوه‌ی ئه‌م هه‌فته‌یه‌دا سه‌رۆك وه‌زیران نوری مالیكی ره‌زامه‌ندی له سه‌ر كاندیده‌كه‌یان نیشان بدات بۆ ئه‌وه‌ی به زووترین كات پۆستی وه‌زاره‌تی به‌رگری پرِبكه‌نه‌وه‌و ده‌ست بكه‌ن به ئه‌ركه‌كانیان له‌و وه‌زاره‌ته، جه‌ختیشی له سه‌ر ئه‌وه كرده‌وه ئه‌و كاندیدانه‌ی ئه‌لعێراقییه‌ی پێشكه‌شی كردوون هه‌موویان خاوه‌نی توانا‌و لێهاتوویین بۆ به‌رِێوه‌بردنی وه‌زاره‌تی به‌رگری، گوتیشی هیچ ناكۆكی و جیاوازییه‌ك له نێوان ئه‌لعێراقییه‌دا نییه سه‌باره‌ت به كاندیده‌كان به‌ڵكو ئه‌وه‌ی به‌لای ئه‌ندامانی ئه‌لعێراقییه‌وه گرنگه پرِكردنه‌وه‌ی وه‌زاره‌ته‌كه‌یه كه پێویستییه‌كی سه‌ره‌كییه بۆ پاراستنی ئاسایشی ولاَت.
پێشبینی ئه‌وه‌شی كرد له‌م هه‌فته‌یه‌دا مالیكی به فه‌رمی رازی بوونی خۆی له سه‌ر كاندیدێكی ئه‌لعێراقییه نیشانبدات و كۆتایی بێت به مانه‌وه‌ی وه‌زاره‌ته‌كه به به‌تاڵی.
